لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک نوێژێکی لەبیرچوو ؛ ئەوا با نوێژەکە ئەنجامبدات ئەگەر ب...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەركەسێك ئەنجامدانی نوێژێكی فەرزی لەبیرچوو ؛ هەتاوەكو كاتەی نەما، ئەوا دەبێت دەستبەجێ نوێژەكە ئەنجام بدات...
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «قورسترین نوێژ لەسەر دووڕووەکان نوێژی عیشا ونوێژی بەیانیە، جا ئ...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی حاڵی مونافیقەكانمان بۆ دەكات لە تەمەڵەییان لەئامادەبوونی نوێژەكان، بەتایبەتی نوێژی بەیانی وعیشا، وئەوان ئەگەر بیانز...
لە عبد الله کوڕی ئەبی ئەوفا -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەگەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پشتی لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، دەیووت : «(سمع الل...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لەنوێژدا پشتی لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، دەیووت : (سمع الله لمن حمده * خواى گەورە وەڵامی ئەوانە دەداتەوە -دەیا...
لە حوزەیفەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە بەینی دوو سوجدەکەدا دەیووت: (رب اغفر لي، رب اغفر لي ) واتە: (پەروەردگارم لێم...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەكاتی دانیشتنی نێوان دوو سوجدەکە دەیووت: (رب اغفر لي، رب اغفر لي ) واتە: (پەروەردگارم لێم خۆش بە، پەروەردگارم لێم خۆشبە...
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێوان دوو سوژدەکەدا دەیووت: «اللهم اغفر لي، وارحمني، وعافني، واهدني، وار...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێوان دوو سوژدەکەدا ئەم نزایەى دەکرد کە پێنج داوای لەخۆگرتووە، ومسوڵمان زۆر پێویستی پێیانە، وئەم نزایە هەموو خێرەکانى...

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک نوێژێکی لەبیرچوو ؛ ئەوا با نوێژەکە ئەنجامبدات ئەگەر بیری کەوتەوە، وهیچ کەفارەتێکی نیە مەگەر ئەوە نەبێت : {وَأَقِمِ الصَّلاةَ لِذِكْرِي} [طه: 14] {و بەچاکی نوێژ ئەنجام بدە بۆئەوەی هەمیشە منت لە یاد بێت}».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «قورسترین نوێژ لەسەر دووڕووەکان نوێژی عیشا ونوێژی بەیانیە، جا ئەگەر بیانزانیایە ئەو دوو نوێژە چەندێک خێر وفەزڵی گەورەیان تێدایە ؛ ھەر بە گاگۆڵکێ بۆی دەھاتن، وام نیاز کرد کە فەرمان بکەم بە نوێژکردن وقامەت بکرێت، پاشان فەرمان بکەم بەکەسێک نوێژ بۆ خەڵکی بکات، دواتر خۆم لەگەڵ چەند پیاوێکدا چەند کۆڵە دارێکی سوتەمەنی ببەین ؛ بۆ سەر ئەو پیاوانەی کە ئامادەی نوێژی کۆمەڵ (جەماعەت) نابن، وماڵەکانیان بەسەریاندا بسوتێنم».

لە عبد الله کوڕی ئەبی ئەوفا -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەگەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پشتی لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، دەیووت : «(سمع الله لمن حمده، اللَّهُم ربَّنا لك الحَمد، مِلْءَ السَّماوات ومِلْءَ الأرض، ومِلْءَ ما شِئت من شَيء بعد) واتە:( خواى گەورە وەڵامی ئەوانە دەداتەوە -دەیانبیستێت- کە سوپاس وحەمدی دەکەن، خودایه ؛ پەروەردگارمان سوپاس وحەمد وستایش بۆ تۆ، پڕ بە ئاسمانەکان و پڕ بە زەوی، و پڕ بە ئەوەى تۆ بتەوێت لە پاش ئەمانە)».

لە حوزەیفەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە بەینی دوو سوجدەکەدا دەیووت: (رب اغفر لي، رب اغفر لي ) واتە: (پەروەردگارم لێم خۆش بە، پەروەردگارم لێم خۆشبە)».

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێوان دوو سوژدەکەدا دەیووت: «اللهم اغفر لي، وارحمني، وعافني، واهدني، وارزقني»^. ^(واتە: خودایە لێم خۆش ببە، وڕەحمم پێبکە، وسەلامەت وتەندروست باشم بکە، وهیدایەتم بدە، وڕزقم پێ ببەخشە).

لە حیتان کوڕی عبداللە ئەلرەقاشیەوە دەڵێت: نوێژێکم کرد لەگەڵ ئەبی موسای ئەشعەری، کاتێک لە تەشەهود -تەحیات خوێندن- بوو ؛ پیاوێک لە نێو خەڵکیدا ووتی: نوێژکردن هاوتا کراوە (فەرزکراوە) لەگەڵ چاکەکاری وزەکاتدا، کاتێک ئەبو موسا نوێژەکەى تەواو کرد، ووتی: کێ بوو لەئێوە وشەی ئاوا وئاوای ووت؟ دەڵێت: خەڵکی بێدەنگ بوون، پاشان ووتی: کێ بوو لەئێوە وشەی ئاوا وئاوای ووت؟ دەڵێت: خەڵکی بێدەنگ بوون، پاشان ووتی: لەوەیە حیتان تۆ ئەوەت وتبێت؟ ووتی: من ئەوەم نەوتووە، وترسام لەوەی ڕەخنەم لێبگرێت بەهۆیەوە، پیاوێک ووتی: من ئەوەم ووت، وتەنها خێرم ویست، ئەبو موسا ووتی: ئایا نازانن دەبێت چی بڵێن لەناو نوێژەکانتان؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وتاری بۆمان دا سونەتەکان ونوێژکردنی ڕوون کردەوە، فەرمووی: «ئەگەر نوێژتان کرد ؛ ڕیزەکانتان ڕێک بکەن پاشان با یەکێکتان پێشنوێژیتان بۆ بکات، ئەگەر -ئیمام- تەکبیرەی کرد (ووتی: -الله أكبر- بۆ دابەستنی نوێژ) ؛ ئێوەش تەکبیر بکەن، ئەگەر ووتی: {غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ} [الفاتحة: 7] واتە: {نەك (ڕێگای) ئەوانەی خەشمی (تۆیان) لێگیراوە (وەک جولەکە وھاوکردەوەکانیان) وە نەك (ڕێگای) گومڕایان وەك (گاورەکان وھاوکردەوەکانیان)}، بڵێن: ئامین، خواى گەورە وەڵامتان دەداتەوە، ئەگەر تەکبیرەی کرد وچوو بۆ ڕکوع بردن ؛ ئێوەیش تەکبیر بکەن وبچن بۆ ڕکوع بردن، چونکە ئیمام لەپێش ئێوە دەڕوات بۆ ڕکوع بردن ولەپێش ئێوە -لەڕکوع بردن- بەرز دەبێتەوە»، -پاشان- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەمە یەکسانە بە ئەوە، وئەگەر ووتی: (سمع الله لمن حمده) واتا: (خودا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە -ئەوانە دەبیستێت- کە حەمد وسوپاستی دەکەن)، بڵێن: (اللهم ربنا لك الحمد) واتا: (ئەی خودایە پەروەردگارمان حەمد وسوپاس تەنها بۆ تۆیە)، خواى گەورە وەڵامتان دەداتەوە، چونکە خواى گەورە لەسەر زمانى پێغەمبەرەکەى -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: (سمع الله لمن حمده)، ئەگەر تەکبیرەی کرد وچوو بۆ سوجدە بردن؛ ئێوەیش تەکبیر بکەن وبچن بۆ سوجدە بردن، چونکە ئیمام لەپێش ئێوە سوجدە دەبات و لەپێش ئێوەش بەرز دەبێتەوە -لە سوجدە بردن-»، -دواتر- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەمە یەکسانە بە ئەوە، ئەگەر لە تەشەهود -تەحیات خوێندن- بوو ؛ با یەکەمینی ئەو وشانەى یەکێکتان دەیڵێت -ئەمە بێت-: (التحيات الطيبات الصلوات لله، السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وبركاته، السلام علينا وعلى عباد الله الصالحين، أشهد أن لا إله إلا الله، وأشهد أن محمدًا عبده ورسوله) واتە(هەموو ستایشێکی گەورە و مەزنێتی بۆ خوای گەورەیە، وهەموو نوێژکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتەیە، وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی ئەنجام دەدرێت، سەلام وسڵاو لە سەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر لە گەڵ ڕەحمەت وبەرەکات وپیرۆزی خوای گەورە، وسەلام وسڵاو لە سەر ئێمە ولە سەر بەندە چاکەکانی خوای گەورە، شاهێدی دەدەم -دان دەنێم- بەوەی کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەڕاست وهەق جگە لە الله، وموحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە)».

عبداللەی کوڕی مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری تەشەهود (تەحیات)ی کردم هەروەکو چۆن فێری سورەتێکی قورئانی دەکردم، وناو لەپم لە ناو لەپی ئەو بوو، و(تەحیاتەکە بەم شێوەیە بوو): «التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ، وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ، السَّلاَمُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ، السَّلاَمُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللَّهِ الصَّالِحِينَ، أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ»^. و لە گێڕانەوەیەكی تردا: «خوای گەورە بەخشەری سەلامەتی وئاسایشە -ئەلسەلام:السلام-ە، ئەگەر یەكێكتان دانیشت لەنوێژدا (بۆ خوێندنی تەشەهود) با بڵێت:«التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ السَّلَامُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكَاتُهُ، السَّلَامُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللهِ الصَّالِحِينَ»، ئەگەر ئەمە بڵێت سوودی هەیە بۆ هەموو بەندە چاكەكانی خوای گەورە لە ئاسمان وزەوی، (دوای ئەمە دەڵێت): «أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ»، پاشان دەتوانێت بەویستی خۆی هەر نزایەكی تر بڵێت». ^(واته: هەموو ستایشێکی گەورە وبە مەزن دانان تەنها بۆ خوای گەورەیە، وهەموو نوێژکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتەیە، وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی ئەنجام دەدرێت، سەلام وسڵاو لە سەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر لە گەڵ ڕەحمەت وبەرەکات وپیرۆزی خوای گەورە، وسەلام وسڵاو لە سەر ئێمە ولە سەر بەندە چاکەکانی خوای گەورە، شاهێدی دەدەم -دان دەنێم- بەوەی کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وموحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەر ونێردراوی خودایە).

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای دەکرد ودەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إني أعوذ بك من عذاب القبر، وعذاب النار، ومن فتنة الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ، ومن فتنة الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ»، واته:«خودایە من پەنات پێدەگرم لە سزای گۆڕ، پەنات پێدەگرم لە سزای دۆزەخ، پەنات پێدەگرم لە فیتنەی ژیان وفیتنەی مردن، وپەنات پێدەگرم لە فیتنەی مەسیحی دەجال». ولە گێڕانەوەی [مسلم]دا: «ئەگەر یەکێکتان تەحیاتی كۆتایی تەواو كرد، با پەنا بە خوای گەورە بگرێت لە چوار شت: لە سزای دۆزەخ، ولە سزای گۆڕ، ولە فیتنەی ژیان وفیتنەی مردن، ولە شەڕی مەسیحی دەجال».

لە مەعدان كوڕی ئەبی تەڵحەی ئەلیعمریەوە دەڵێت: گەیشتم بە سەوبان (بەندەی ئازاد كراو لەلایەن) پێغەمبەری خوداوە -صلى الله علیه وسلم-، ووتم: كردەوەیەكم پێ بڵێ ئەگەر بیكەم خوای گەورە بەهۆیەوە دەمخاتە بەهەشت؟ یان دەڵێـت -ووتم-: خۆشەویستترین كردەوە لەلای خوای گەورە، (سەوبان) بێدەنگ بوو. پاشان پرسیارم لێكرد، هەر بێدەنگ بوو، پاشان سێیەم جار پرسیارم لێكرد، ووتی: ئەم پرسیارەم كرد لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ؛ فەرمووی: «سوور بە لەسەر زۆر سوجدە بردن بۆ خوای گەورە؛ چونکە تۆ هەر سوجدەیەک ببەیت ئەوا خوای گەورە پلەیەک بەرزت دەکاتەوە، وتاوانێکت لەسەر لا دەدات». مەعدان دەڵێت: پاشان گەیشتم بە ئەبو دەردائـ هەمان پرسیارم لێكرد، ئەویش وەكو سەوبان وەڵامی دامەوە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «نوێژ دروست نیە ؛ کاتێک خواردن ئامادەبێت، یان کاتێک تەنگەتاو بێت بە یەکێک لە پیسیەکان».

لە عوسمانی کوڕی ئەبی ئەلعاسەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، شەیتان دێتە نێوان من ونوێژەکەم وخوێندنەوەم لێ تێکدەدات، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوە شەیتانێکە پێی دەووترێت خینزەب، ئەگەر هەستت پێ کرد پەنا بە خواى گەورە بگرە لێی، وسێ جار تف بکە بە لای چەپتدا»، دەڵێت: منیش ئەوەم ئەنجامدا بۆیە خواى گەورە ئەوەى لەسەرم نەهێشت.

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو کەسەی خراپترین دزی دەکات ئەوەیە کە لە نوێژەکەى دەدزێت»، ووتیان: چۆن لە نوێژەکەى دەدزێت؟ فەرمووی: «بەباشی ڕکوع وسوجدە نابات».