- ڕوونکردنەوەى شێوازێک لە شێوازەکانى ووتنى تەشەهود -تەحیات-.
- ئەوەی دەووترێت یان دەكرێت لەناو نوێژدا ؛ دەبێت سەلمێنرا بێت کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەكاتی نوێژكردنی وتوویەتی یان كردوویەتی، بۆیە دروست نییە کەسێک لەخۆیەوە قسەیەک یان کردەوەیەک دابهێنێت لە ناو نوێژدا ؛ کە لە سونەتەدا نەهاتبێت.
- دروست نییە کەس پێشی ئیمام بکەوێت یان لەگەڵ ئەودا بچێت بۆ حاڵەتەکان یان پاش بكەوێت، وڕێگەپێدراو ئەوەیە شوێنی بكەوێت لە كردەوەكاندا.
- ڕوونکردنەوەى ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەری بوو لە گرنگیدان بە گەیاندنی پەیامەكانی ئاینی ئیسلام، وفێرکردنی حوکمەکانى ئاین بە ئومەتەكەی.
- ئیمام سەرمەشقە بۆ نوێژخوێنەکانی پشتەوەى، بۆیە دروست نییە کێبڕکێی لەگەڵدا بکڕێت لە کردەوەکانى نوێژدا ونابێت لەگەڵ ئەودا بچێت بۆ حاڵەتەکان ونابێت دوا بکەوێت، بەڵکو ساتێکی کەم پاش ئەوەى ئیمام چوو بۆ حاڵەتێکی نێو نوێژ ؛ دەبێت نوێژخوێنیش ڕاستەوخۆ شوێنی بکەوێت، وئەگەر دڵنیابوو کە ئەو چووە بۆ ئەو حاڵەتە ئەوسا دروستە ئەویش بچێت بۆ ئەو حاڵەتە بەبێ دواکەوتن، وسونەت ئەوەیە لە هەموو حاڵەتەکاندا شوێنکەوتووی بێت.
- ڕێكخستنی ڕیزەکان لەکاتى نوێژدا ؛ فەرمانیپێكراوە لەشەریعەتدا.