لاپهڕهی سهرهكی
ئێمه كێین
ku
English
العربية
español
português
Français
Русский
اردو
azərbaycanca
Ўзбек
Deutsch
Shqip
فلبيني مرناو
براهوئي
български
বাংলা
ဗမာ
bosanski
polski
தமிழ்
ไทย
татар теле
română
isiZulu
سنڌي
සිංහල
Kiswahili
svenska
нохчийн мотт
Soomaali
тоҷикӣ
غجري
Pulaar
Pulaar
Tiếng Việt
قمري
कश्मीरी
한국어
македонски
bahasa Melayu
മലയാളം
magyar
हिन्दी
Hausa
Èdè Yorùbá
ελληνικά
қазақ тілі
فارسی
Türkçe
עברית
中文
Bahasa Indonesia
Wikang Tagalog
dansk
پښتو
Tamazight
አማርኛ
أنكو
ئۇيغۇرچە
Luganda
తెలుగు
日本語
ትግርኛ
غموقي
Кыргызча
नेपाली
Kurdî
italiano
Nederlands
čeština
українська
eesti
suomi
Адыгэбзэ
Norwegian
latviešu
slovenščina
монгол
íslenska
ქართული
tamashaq
ދިވެހި
Հայերէն
slovenčina
Afrikaans
Türkmençe
башҡорт теле
afaan oromoo
ភាសាខ្មែរ
ಕನ್ನಡ
Bassa
Lingala
lietuvių
bamanankan
Soninke
Malagasy
Mandinka
Sängö
Wollof
Cham
Qhichwa simi
Српски
Afaraf
hrvatski
Kinyarwanda
aymar aru
Jóola
Bi zimanê Kurdî
Akan
ଓଡ଼ିଆ
Chichewa
авар мацӀ
Igbo
isiXhosa
मराठी
Fɔ̀ngbè
ગુજરાતી
Mɛnde
ГӀалгӀай
Mõõré
অসমীয়া
Maguindanao
Dagbani
Yao
Ikirundi
Bisaya
Ruáingga
فارسی دری
Sesotho
ਪੰਜਾਬੀ
créole
ພາສາລາວ
لاپهڕهی سهرهكی
ئێمه كێین
Contact Us
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر جێگاکەى فووی^ دەکردە نێو دەستەکانی، وموعەویزاتی^^ دەخوێند، وپ...
سوننەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وابوو کاتێک بچووایەتە سەر جێگاکەى بۆ خەوتن هەردوو دەستی کۆدەکردەوە وبەرزیانی دەکردەوە -هەروەکو چۆن یەکێک نزا دەک...
لە شەدادی کوڕی ئەوسەوە -ڕەزای خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «چاکترین (گەورەترین) شێوازى ئیستیغفار کردن (سید الإستغفار) ئەوەی...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە (ئیستیغفار كردن) شێوازی ووتنی جیاوازی هەیە، بەڵام باشترین وچاكتری...
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت-كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی هاتنی بەیانیدا دەیفەرموو: «اللهُمَّ بِكَ أَصْبَحْنَا، وَبِكَ أَمْسَيْنَا،...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بەیانی بەسەردا بهاتایە لە سەرەتای ڕۆژ ودەرچوونی خۆر؛ دەیفەرموو: (اللهُمَّ بِكَ أَصْبَحْنَا:خودایە بە ئیزن ومۆڵە...
لە ئەبانی كوڕی عوسمانەوە دەڵێت: گوێم لە عوسمانى کوڕی عەفان بوو -ڕەزای خوای لێبێت- کە دەیووت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفە...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەركەسێك لە بەیانی هەموو ڕۆژێك لەپاش دەرچوونی خۆر وئێوارەی هەموو شەوێك پێش ئاوابوونی خۆر، سێ جار بڵێت: (بِ...
لە عبداللەی کوڕی خوبەیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە شەوێكی باراناوی وزۆر تاریكدا دەرچووین، بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بۆئەوەی پێشنوێژی...
عبداللەی کوڕی خوبەیب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە شەوێكی زۆر باراناوی وتاریك ؛ دەرچوون بۆ گەڕان بە دوای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ب...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر جێگاکەى فووی^ دەکردە نێو دەستەکانی، وموعەویزاتی^^ دەخوێند، وپاشان دەستەکانى مەسح دەکرد بەسەر لاشەیدا...
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر جێگاکەى فووی^ دەکردە نێو دەستەکانی، وموعەویزاتی^^ دەخوێند، وپاشان دەستەکانى مەسح دەکرد بەسەر لاشەیدا». ولە گێڕانەوەیەکدا: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر هەر شەوێک بچووایەتە سەر جێگاکەى، هەردوو دەستەکانى پێکەوە دەلکاند وفووی دەکردە نێویان، وپاشان ئەم سورەتانەى دەخوێند: «قل هو الله أحد -سورەتی الإخلاص-، وقل أعوذ برب الفلق -سورەتی الفلق-، وقل أعوذ برب الناس -سورەتی الناس-» پاشان بە هەردوو دەستی لاشەی مەسح دەکرد بە هەرشوێنێک بیتوانیایە دەستی پێبگات، سەرەتا لە سەری ودەموچاوی، وپێشەوەى لاشەی دەستیپێدەکرد، ئەمەی سێ جار ئەنجامدەدا». ^(مەبەست لێرەدا فووکردنە بە دەرکردنی سەری زمان کە هەندێک تەڕی ئاوی ناو دەمی لەگەڵ دەردەچێت، وەکو تفکردن نیە، لە زمانى عەرەبی پێی دەووترێت -نَفث:نەفث-).
Hadeeth details
چاکترین (گەورەترین) شێوازى ئیستیغفار کردن (سید الإستغفار)
لە شەدادی کوڕی ئەوسەوە -ڕەزای خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «چاکترین (گەورەترین) شێوازى ئیستیغفار کردن (سید الإستغفار) ئەوەیە کە بڵێیت: (اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ، وَأَبُوءُ لَكَ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ)^»، فەرمووی: «ئەوەی لە بەیانیدا بیڵێت بەدڵنیاییەوە، ولەو ڕۆژەدا بمرێت پێش ئێوارە، ئەوا لە ئەهلی بەهەشتە، وئەوەی لە ئێوارەدا بیڵێت بەدڵنیاییەوە، وبمرێت پێش ئەوەی بەیانی بەسەردا بێت، ئەوا لە ئەهلی بەهەشتە». ^(واتە: خودایە، تۆ پەروەردگاری منی وهیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە تۆ، تۆ منت خوڵقاندووە ومن بەندەی تۆم، هەتا بتوانم پەیمان وبەڵێنی تۆ ناشکێنم؛ ئەگەر نەمتوانى پەیمانەکە ببەمە سەر ئەوە لە دەسەوسانیمە، پەنا بۆ تۆ دەگرم لە شەڕی کردەوەکانى خۆم، بە سوپاسگوزارییەوە دان دەنێم بە هەموو نیعمەت وبەخشینێک لە لایەن تۆوە بۆ من، ودان دەنێم بە تاوان وهەڵەکانم؛ لە تاوان وهەڵەکانم خۆش بە چونکە تەنها تۆ لە تاوان وهەڵەکان خۆش دەبیت).
Hadeeth details
اللهُمَّ بِكَ أَصْبَحْنَا، وَبِكَ أَمْسَيْنَا، وَبِكَ نَحْيَا، وَبِكَ نَمُوتُ، وَإِلَيْكَ النُّشُورُ
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت-كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی هاتنی بەیانیدا دەیفەرموو: «اللهُمَّ بِكَ أَصْبَحْنَا، وَبِكَ أَمْسَيْنَا، وَبِكَ نَحْيَا، وَبِكَ نَمُوتُ، وَإِلَيْكَ النُّشُورُ»^، ولە کاتى هاتنی ئێوارەدا دەیفەرموو: «بِكَ أَمْسَيْنَا، وَبِكَ أَصْبَحْنَا، وَبِكَ نَحْيَا، وَبِكَ نَمُوتُ، وَإِلَيْكَ النُّشُورُ»^^، وهەندێك جار -لە كۆتاییدا- دەیفەرموو: «وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ» واتە: «چارەنووس وگەڕانەوە هەر بۆ لای تۆیە». ^(واتە: خودایە بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ بەیانیمان بەسەردا هات، بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ ئێوارەمان بەسەردا هات، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەژین، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەمرین، وگەڕانەوەمان هەر بۆ لای تۆیە)، ^^(واتە: بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ ئێوارەمان بەسەردا هات، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ بەیانیمان بەسەردا هات، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەژین، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەمرین، وگەڕانەوەمان هەر بۆ لای تۆیە).
Hadeeth details
هەربەندەیەک -لە ئێوارەیەدا- سێ جار بڵێت: (بِسْمِ اللَّهِ الَّذِي لَا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ، فِي الْأَرْضِ، وَلَا فِي السَّمَاءِ، وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ)^، ئەوا بەڵای لەناكاو تووشی نابێت هەتاوەكو بەیانی بەسەردا دێت...
لە ئەبانی كوڕی عوسمانەوە دەڵێت: گوێم لە عوسمانى کوڕی عەفان بوو -ڕەزای خوای لێبێت- کە دەیووت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «هەربەندەیەک -لە ئێوارەیەدا- سێ جار بڵێت: (بِسْمِ اللَّهِ الَّذِي لَا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ، فِي الْأَرْضِ، وَلَا فِي السَّمَاءِ، وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ)^، ئەوا بەڵای لەناكاو تووشی نابێت هەتاوەكو بەیانی بەسەردا دێت، وئەوەی سێ جار بیخوێنێت لە بەیانیدا، تووشی بەڵای لەناكاو نابێت هەتاوەكو ئێوارەی بەسەردا دێت»، ئەوەی فەرموودەكە دەگێڕێتەوە دەڵێت: ئەبانی كوڕی عوسمان تووشی شەلەل بوو، وئەو پیاوەی فەرموودەكەی لێوە بیست -بە سەرسوڕمانەوە- سەیری دەكرد، ئەویش -ئەبان- ووتی: بۆچی وا سەیرم دەكەیت؟ والله درۆم نەكردووە بەناوی عوسمانەوە، وعوسمانیش درۆی نەكردووە بەناوی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، بەڵام ئەو ڕۆژەی تووشی هاتم؛ توڕەم بووم و لەبیرم چوو بیخوێنم. ^(واتە: بەناوى خودا [پەنا دەگرم بە ناوى پیرۆزی خودا کە (الله) )یە] کە بە پەناگرتن بەم ناوە پیرۆزە هیچ شتێک ناتوانێت زیان بگەیەنێت نە لە زەوی ونە لە ئاسماندا، خودا بیسەرە (السمیع)ە و زانایە (العلیم)ە)
Hadeeth details
{قُلْ هُوَ اللهُ أَحَدٌ} (سورەتی الإخلاص) وموعەویزەكان (سورەتەکانى الفلق والناس) سێ جار بخوێنە؛ کاتێک ئێوارە وبەیانیت بەسەردا دێت، بەسن بۆت وهۆکارن بۆ پاراستنت لە هەموو شتێک...
لە عبداللەی کوڕی خوبەیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە شەوێكی باراناوی وزۆر تاریكدا دەرچووین، بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بۆئەوەی پێشنوێژیمان بۆ بكات، كاتێك گەیشتینە لای، فەرمووی: «بڵێ (قُلْ)»، من هیچم نەووت، پاشان فەرمووی: «بڵێ (قُلْ)»، من هیچم نەووت، فەرمووی: «بڵێ (قُلْ)»، ووتم: چی بڵێتم؟ فەرمووی: «{قُلْ هُوَ اللهُ أَحَدٌ} (سورەتی الإخلاص) وموعەویزەكان (سورەتەکانى الفلق والناس) سێ جار بخوێنە؛ کاتێک ئێوارە وبەیانیت بەسەردا دێت، بەسن بۆت وهۆکارن بۆ پاراستنت لە هەموو شتێک».
Hadeeth details
اللَّهُمَّ إني أَعُوذ بِرِضَاك من سَخَطِك، وبِمُعَافَاتِكَ من عُقُوبَتِكَ، وأعُوذ بِك مِنْك، لا أُحْصِي ثَناءً عليك أنت كما أَثْنَيْتَ على نفسك...
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: شەوێکیان پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دیار نەبوو، بە دوایدا گەڕام ودەستم بەر بنی پێیەكانی كەوت بە وەستێنراوی لەكاتێكدا ئەو لەنێژدا لەشوێنی نێژی بوو، ودەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إني أَعُوذ بِرِضَاك من سَخَطِك، وبِمُعَافَاتِكَ من عُقُوبَتِكَ، وأعُوذ بِك مِنْك، لا أُحْصِي ثَناءً عليك أنت كما أَثْنَيْتَ على نفسك»، واته: «ئەی خودایە؛ من پەنا بە ڕازی بوونی تۆ دەگرم لە توڕە بوونت، وپەنا بە لێخۆشبوونی تۆ دەگرم لە سزات، پەنا دەگرم بە تۆ لە خۆت، وهەرگیز ناتوانم وەسف وستایشتت بكەم تۆ بەو شێوەیەی کە وەسف وستایشی خۆتت کردووە».
Hadeeth details
خۆشەویستترین وتە لای خوای گەورە چوارن، ئاساییە بەهەر کامیان دەستپێبکەیت: سُبْحَانَ الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر
لە سەمورەی کوڕی جوندوبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆشەویستترین وتە لای خوای گەورە چوارن، ئاساییە بەهەر کامیان دەستپێبکەیت: سُبْحَانَ الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر». [(سبحان الله) واتا: الله پاک وبێ گەردە و هەموو کەموڕی وعەیبێک لە ئەو دوورە، (الحمد لله) واتا: وسوپاس وحەمد بۆ الله، (لا اله الا الله) واتا: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله، (الله أكبر) واتا: الله لە هەموو شتێک گەورەترە]
Hadeeth details
ئەوەی بڵێت: (لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)^ دە جار، وەکو ئەوەیە وایە چوار نەفسی ڕزگار کردبێت لە نەوەکانی ئیسماعیل...
لە ئەبی ئەیوبەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی بڵێت: (لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)^ دە جار، وەکو ئەوەیە وایە چوار نەفسی ڕزگار کردبێت لە نەوەکانی ئیسماعیل». (واتە: هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وهەموو شتێک موڵکی ئەوە، وهەموو سوپاسێک هەر بۆ ئەوە، وئەو لە سەر ئەنجامدانی هەموو کارێک توانادارە).
Hadeeth details
دوو وشە هەیە خۆشەویسن لای الله وئاسانن لە سەر زمان وقورسن لە سەر تەرازوی چاکە کاری
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دوو وشە هەیە خۆشەویسن لای الله وئاسانن لە سەر زمان وقورسن لە سەر تەرازوی چاکە کاری: (سُبْحَانَ اللَّهِ الْعَظِيمِ، سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ) واتە: (وپاک وبێگەری بۆ خودای مەزن، پاک وبێگەری بۆ خودا وسوپاس بۆ ئەو)».
Hadeeth details
ئەوەی بڵێت: (سبحان الله وبحمده)^ سەد جار لە ڕۆژێکدا؛ ئەوا گوناهەکانی دەوەرێت (دەسڕدرێتەوە) ئەگەر وەکو کەفی سەر دەریاش بن
لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی بڵێت: (سبحان الله وبحمده)^ سەد جار لە ڕۆژێکدا؛ ئەوا گوناهەکانی دەوەرێت (دەسڕدرێتەوە) ئەگەر وەکو کەفی سەر دەریاش بن (لە زۆریدا)» ^(واتە: پاک وبێگەری بۆ خودا وحەمد وسوپاس بۆ ئەو).
Hadeeth details
دەستنوێژگرتن نیوەی ئیمانە، و (ووتنی) -الحمد لله- تەرازووەکان پڕ دەکات، و (ووتنی) -سبحان الله- نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکات
لە ئەبی مالیکی ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دەستنوێژگرتن نیوەی ئیمانە، و (ووتنی) -الحمد لله- تەرازووەکان پڕ دەکات، و (ووتنی) -سبحان الله- نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکات، ونوێژکردن نور وڕۆشناییە، وخێرکردن بەڵگەیە، وئارامگرتن ڕووناکیە، وقورئان بەڵگەیە بۆت یان لە دژت، هەموو خەڵکی بەیانی بەسەردا دێت: نەفسی خۆی دەفرۆشێت؛ یان ڕزگاری دەکات (لە دۆزەخ) یان تیا دەچێت (بەهۆی چوونە دۆزەخ)».
Hadeeth details
ئەگەر بڵێم: (سبحان الله والحمد لله ولا إله إلا الله والله أكبر)^؛ ئەوا خۆشەویستترە لە لام لە ئەوەى خۆری بەسەردا هەڵهاتووە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر بڵێم: (سبحان الله والحمد لله ولا إله إلا الله والله أكبر)^؛ ئەوا خۆشەویستترە لە لام لە ئەوەى خۆری بەسەردا هەڵهاتووە (مەبەستی دونیایە)». ^[ (سبحان الله) واتا: الله پاک وبێ گەردە وهەموو کەموکورتی وعەیبێک لە ئەو زاتە دوورە، (الحمد لله) واتا: وسوپاس وحەمد بۆ الله، (لا اله الا الله) واتا: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله، (الله أكبر) واتا: الله لە هەموو شتێک گەورەترە ]
Hadeeth details
‹
1
2
...
22
23
24
25
26
27
28
29
30
31
›
Share
Use the QR code to easily share the message of Islam with others
Copy Link
copied!
پهیوهندیمان پێوه بكه
×
ناو
پۆستی ئهلیكترۆنی (ئیمەیڵ)
دهقی پهیامـهكه
پهیوهندیمان پێوه بكه
×
سوپاس بۆ پهیامهكهت... به یارمهتی خوا تهماشا دهكرێت
Share