لاپهڕهی سهرهكی
ئێمه كێین
ku
English
العربية
español
português
Français
Русский
اردو
azərbaycanca
Ўзбек
Deutsch
Shqip
فلبيني مرناو
براهوئي
български
বাংলা
ဗမာ
bosanski
polski
தமிழ்
ไทย
татар теле
română
isiZulu
سنڌي
සිංහල
Kiswahili
svenska
нохчийн мотт
Soomaali
тоҷикӣ
غجري
Pulaar
Pulaar
Tiếng Việt
قمري
कश्मीरी
한국어
македонски
bahasa Melayu
മലയാളം
magyar
हिन्दी
Hausa
Èdè Yorùbá
ελληνικά
қазақ тілі
فارسی
Türkçe
עברית
中文
Bahasa Indonesia
Wikang Tagalog
dansk
پښتو
Tamazight
አማርኛ
أنكو
ئۇيغۇرچە
Luganda
తెలుగు
日本語
ትግርኛ
غموقي
Кыргызча
नेपाली
Kurdî
italiano
Nederlands
čeština
українська
eesti
suomi
Адыгэбзэ
Norwegian
latviešu
slovenščina
монгол
íslenska
ქართული
tamashaq
ދިވެހި
Հայերէն
slovenčina
Afrikaans
Türkmençe
башҡорт теле
afaan oromoo
ភាសាខ្មែរ
ಕನ್ನಡ
Bassa
Lingala
lietuvių
bamanankan
Soninke
Malagasy
Mandinka
Sängö
Wollof
Cham
Qhichwa simi
Српски
Afaraf
hrvatski
Kinyarwanda
aymar aru
Jóola
Bi zimanê Kurdî
Akan
ଓଡ଼ିଆ
Chichewa
авар мацӀ
Igbo
isiXhosa
मराठी
Fɔ̀ngbè
ગુજરાતી
Mɛnde
ГӀалгӀай
Mõõré
অসমীয়া
Maguindanao
Dagbani
Yao
Ikirundi
Bisaya
Ruáingga
فارسی دری
Sesotho
ਪੰਜਾਬੀ
créole
ພາສາລາວ
لاپهڕهی سهرهكی
ئێمه كێین
Contact Us
لە عوبادەی کوڕی سامت -ڕەزاى خواى لێبێت- وئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر مسوڵمانێک لە سەر زەو...
فەرموودەکە هانی هەموو مسوڵمانێک دەدات بۆ ئەوەى پەیوەندییەکی پتەوى هەبێت لەگەڵ پەروەردگاردا، بە قسە وکردەوە، ونزا لە دڵێکی ڕاستگۆوە دەردەچێت کە پەیوەست...
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت-دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- زۆرجار دەیووت: «يَا مُقَلِّبَ القُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ»، واتە:...
زۆرترین نزای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە داواكردن لە خوای گەورە بۆئەوەی جێگیر ودامەزراوی بكات لەسەر ئاین وپەرستن، ودوور بكەوێتەوە لە لا...
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ أَصْلِحْ لِي دِينِي الَّذِي هُوَ عِصْمَةُ أَمْرِي،...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاڕایەوە بە نزایەك كە كۆی بنچینەی ڕەوشتە جوانەكانی تێدایە كە ئەو نێردراوە بۆ تەواوكردنیان؛ ئەوانیش بریتین لە: چاكبوونی ئ...
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وازى لە ووتنی ئەم نزایانە نەدەهێنا لە کاتی هاتنی بەیانی وهاتنی ئێوارەدا: «ا...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز وازی لەم نزایانە نەدەهێنا لەكاتی هاتنی ئێوارە وبەیانیدا: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَافِيَةَ:خودایە داو...
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری ئەم نزایەی کرد: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ الْخَ...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- عائیشەی فێر نزایەكی گشتگیر كرد -ڕەزای خوای لێبێت-، ئەم نزایە لە چوار بەش پێكهاتووە: یەكەم: نزایەكی گشتی بۆ هەموو خێرێ...
هەر مسوڵمانێک لە سەر زەوی نزا بکات وداوا لە خودا بکات؛ ئەوا خواى گەورە بە گوێرەی نزاکەى پێی دەبەخشێت، یان ئەوەتا شەڕ وخراپەیەکی لێ دووردەخاتەوە، ئەگەر نزاکەى تاوان وپچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی تێدا نەبێت...
لە عوبادەی کوڕی سامت -ڕەزاى خواى لێبێت- وئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر مسوڵمانێک لە سەر زەوی نزا بکات وداوا لە خودا بکات؛ ئەوا خواى گەورە بە گوێرەی نزاکەى پێی دەبەخشێت، یان ئەوەتا شەڕ وخراپەیەکی لێ دووردەخاتەوە، ئەگەر نزاکەى تاوان وپچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی تێدا نەبێت».پیاوێک ووتی: کەواتە نزا زۆر دەکەین، ئەویش فەرمووی: «خودا زیاتر دەبەخشێت»، لە گێڕانەوەکەى (ئەبی سەعید): «یان ئەوەتا خودا بە گوێرەی نزاکەى پاداشتی بۆ هەڵدەگرێت (بۆ قیامەت)».
Hadeeth details
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- زۆرجار دەیووت: «يَا مُقَلِّبَ القُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت-دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- زۆرجار دەیووت: «يَا مُقَلِّبَ القُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ»، واتە: «ئەی ئەو زاتەی کە دڵەکان هەڵدەگێڕیتەوە دڵم جێگیر بکە لە سەر ئاینەکەت»، منیش ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، باوەڕمان بە تۆ هێنا وبە ئەوەی تۆ هێناوتە، ئایا لەسەر ئێمە دەترسیت؟ فەرمووی: «بەڵێ، دڵەكان لە نێوان دوو پەنجەن لە پەنجەكانی الله ئەویش هەڵیاندەگێڕێتەوە بە ویستی خۆی».
Hadeeth details
اللَّهُمَّ أَصْلِحْ لِي دِينِي الَّذِي هُوَ عِصْمَةُ أَمْرِي
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ أَصْلِحْ لِي دِينِي الَّذِي هُوَ عِصْمَةُ أَمْرِي، وَأَصْلِحْ لِي دُنْيَايَ الَّتِي فِيهَا مَعَاشِي، وَأَصْلِحْ لِي آخِرَتِي الَّتِي إلَيْهَا مَعَادِي، وَاجْعَلْ الْحَيَاةَ زِيَادَةً لِي فِي كُلِّ خَيْرٍ، وَاجْعَلْ الْمَوْتَ رَاحَةً لِي مِنْ كُلِّ شَرٍّ»، واتە: «خودایـە ئاینەكەم -دينداريم- چاك بكە كە بڕبڕەی پشتی كارەكانمە، ودونیایشم بۆ چاک بکە کە ژیانـمی تێدایە، وقیامەتیشم بۆ چاک بکە چونکە گەڕانەوەم بۆ ئەوێیە، وژیانم بۆ بکە بە هۆکاری زیادبوونی هەموو خێر وچاکەیەک، ومردنم بۆ بکە بە هۆکاری حەسانەوە لە هەموو شەڕ وخراپەیەک».
Hadeeth details
اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَافِيَةَ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وازى لە ووتنی ئەم نزایانە نەدەهێنا لە کاتی هاتنی بەیانی وهاتنی ئێوارەدا: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَافِيَةَ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي دِينِي وَدُنْيَايَ وَأَهْلِي وَمَالِي، اللَّهُمَّ اسْتُرْ عَوْرَتِي -أَو: عَوْرَاتِي- وَآمِنْ رَوْعَاتِي، اللَّهُمَّ احْفَظْنِي مِنْ بَيْنِ يَدَيَّ، وَمِنْ خَلْفِي، وَعَنْ يَمِينِي، وَعَنْ شِمَالِي، وَمِنْ فَوْقِي، وَأَعُوذُ بِعَظَمَتِكَ أَنْ أُغْتَالَ مِنْ تَحْتِي»، واته: «خودایە داواى سەلامەت بوون وعافیەتت لێدەکەم لە دونیا وقیامەتدا، خودایە داوای لێبووردەیی وسەلامەت وعافیەتت لێدەكەم لە ئاین ودونیا وخێزان وماڵم، خودایە هەڵە وکەموکورتیەکانم بپۆشە وترسەکانم بڕەوێنەوە، ولە پێشەوە وپشتەوە وڕاست وچەپ وسەرەوەم بمپارێزە، وپەنا بە گەورەیی تۆ دەگرم لەوەى کە ڕۆ بچم بە ناخی زەویدا».
Hadeeth details
اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ الْخَيْرِ كُلِّهِ، عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْتُ مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ الشَّرِّ كُلِّهِ، عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْتُ مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ...
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری ئەم نزایەی کرد: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ الْخَيْرِ كُلِّهِ، عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْتُ مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ الشَّرِّ كُلِّهِ، عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْتُ مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ خَيْرِ مَا سَأَلَكَ عَبْدُكَ وَنَبِيُّكَ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا عَاذَ بِهِ عَبْدُكَ وَنَبِيُّكَ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْجَنَّةَ، وَمَا قَرَّبَ إِلَيْهَا مِنْ قَوْلٍ أَوْ عَمَلٍ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ النَّارِ، وَمَا قَرَّبَ إِلَيْهَا مِنْ قَوْلٍ أَوْ عَمَلٍ، وَأَسْأَلُكَ أَنْ تَجْعَلَ كُلَّ قَضَاءٍ قَضَيْتَهُ لِي خَيْرًا»، واته: «خودایە من داواى هەموو خێرێکت لێدەکەم نزیک ودووری، ئەوەى دەیزانم وئەوەى نایزانم، وپەنا بە تۆ دەگرم لە هەموو شەڕێک، نزیک ودووری، ئەوەى دەیزانم وئەوەى نایزانم، خودایە داواى هەموو خێرێکت لێدەکەم کە بەندە وپەیامبەرەکەت داواى لێکردوویت، خودایە پەنا بە تۆ دەگرم لە هەموو شەڕێک کە بەندە وپەیامبەرەکەت پەنای بە تۆ گرتووە لێیان، خودایە داواى چوونە بەهەشتت لێدەکەم وهەر کردەوە وقسەیەک ببێتە هۆی نزیكبوونەوە لە بەهەشت، وپەنا بە تۆ دەگرم لە دۆزەخ وهەر وتە وکردەوەیەک ببێتە هۆی نزیكبوونەوە لە دۆزەخ، خودایە داوات لێدەکەم هەموو قەزا وبڕیارێک لەسەرم بڕیارت داوە خێر بێت».
Hadeeth details
ئیمان -باوەڕ- کۆن ولاواز دەبێت لە دڵی هەریەکێکتان هەروەکو چۆن جلی کۆن دەدڕێت ولاواز دەبێت، بۆیە داوا لە خواى گەورە بکەن کە ئیمان لە دڵەکانتان نوێ بکاتەوە...
لە عبداللە کوڕی عەمرو کوڕی ئەلعاس -ڕەزاى خوايان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیمان -باوەڕ- کۆن ولاواز دەبێت لە دڵی هەریەکێکتان هەروەکو چۆن جلی کۆن دەدڕێت ولاواز دەبێت، بۆیە داوا لە خواى گەورە بکەن کە ئیمان لە دڵەکانتان نوێ بکاتەوە».
Hadeeth details
تامی ئیمانی چەشتووە ئەو كەسەی ڕازیە بەوەی الله پەروەدگاری بێت، وئیسلام ئاینی بێت، وموحەمەد پێغەمبەری بێت
لە عەباسی كوڕی عەبدولموتەڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- گوێی لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «تامی ئیمانی چەشتووە ئەو كەسەی ڕازیە بەوەی الله پەروەدگاری بێت، وئیسلام ئاینی بێت، وموحەمەد پێغەمبەری بێت».
Hadeeth details
واز مەهێنە لەوەی کە لە دوای هەموو نوێژێک بڵێیت: (اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ)
لە موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەستی گرتم وفەرمووی: «ئەی موعاز، والله، من تۆم خۆش دەوێت»، هەروەها فەرمووی: «ئامۆژگاریت دەکەم ئەی موعاز، واز مەهێنە لەوەی کە لە دوای هەموو نوێژێک بڵێیت: (اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ) واته: (ئەی خودایە؛ یارمەتیم بدە لە سەر زیکر ویاد کردنت، وسوپاس کردنت، وپەرستنت بە شێوەیەکی ڕێک وجوان)».
Hadeeth details
نزیکترین حاڵەتی بەندە لە پەروەردگارییەوە لە کاتی سوجدە بردندایە؛ بۆیە زۆر نزا وپاڕانەوەی تێدا بکەن
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نزیکترین حاڵەتی بەندە لە پەروەردگارییەوە لە کاتی سوجدە بردندایە؛ بۆیە زۆر نزا وپاڕانەوەی تێدا بکەن».
Hadeeth details
زۆرترین نزای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە: «رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً، وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ...
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: زۆرترین نزای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە: «رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً، وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ» واتە: «خودایە چاکەمان پێ ببەخشە لە دونیا ولە قیامەتدا، وبمانپارێزە لە سزای دۆزەخ».
Hadeeth details
ئایا خێرترین وباشترین کردەوەتان پێ بڵێم، کە پاکترین وبە بەرەکەتترینیانە لای پەروەردگارتان، هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەکانتانە
لە ئەبی دەردائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئایا خێرترین وباشترین کردەوەتان پێ بڵێم، کە پاکترین وبە بەرەکەتترینیانە لای پەروەردگارتان، هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەکانتانە، وخێرترە بۆ ئێوە لە بەخشینی ئاڵتون وزیو، وخێرترە بۆتان لەوەی کە بگەنە دوژمنەکانتان و لە گەردنیان بدەن وئەوان لە گەردنی ئێوە بدەن؟»، ووتیان: بەڵێ (پێمان بڵێ)، -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «زیکر ویادی خوای گەورە».
Hadeeth details
دەربارەی شتێکی مەزن پرسیارت کرد وئاسانە لەسەر ئەو کەسەی کە خوای گەورە بۆی ئاسان کردووە
لە موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە سەفەرێكدا لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووم، لە بەیانیەكدا نزیك بووم لێی لەكاتێكدا ڕێمان دەكرد، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، کردەوەیەکم پێ بڵێ کە ببێتە هۆی چوونە بەهەشت وڕزگار بوونم لە دۆزەخ، فەرمووی: «دەربارەی شتێکی مەزن پرسیارت کرد وئاسانە لەسەر ئەو کەسەی کە خوای گەورە بۆی ئاسان کردووە، خوای گەورە دەپەرستیت وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار نادەیت، ونوێژەکان ئەنجام دەدەیت، وزەکات دەدەیت، وڕەمەزان بە ڕۆژوو دەبیت، وحەجی ماڵی خودا دەکەیت»، پاشان فەرمووی: «دەرگاکانی ئەنجامدانی خێرت پێ نیشان بدەم: ڕۆژووگرتن پارێزەرە (قەڵغانە)، وخێر کردن تاوانەکان دەکوژێنێتەوە هەروەکو چۆن ئاو ئاگر دەکوژێنێتەوە، وشەو نوێژکردن لە تاریکایی شەودا، پاشان ئەم ئایەتەی خوێندنەوە: ﴿تَتَجَافَىٰ جُنُوبُهُمۡ عَنِ ٱلۡمَضَاجِعِ يَدۡعُونَ رَبَّهُمۡ خَوۡفٗا وَطَمَعٗا وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ (16)فَلَا تَعۡلَمُ نَفۡسٞ مَّآ أُخۡفِيَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعۡيُنٖ جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ (17)﴾ [سورەتی -السجدة-] واته: ﴿تەنیشتیان دوور دەکەوێتەوە لە جێگای خەوتنیان (واتە: لە خەو ھەڵدەستن بۆ شەو نوێژ کردن) ھاوار ونزا لە پەروەردگاریان دەکەن بە ترس و ھیواوە و لەو ڕۆزی و سامانەی پێمان دراوە دەبەخشن (16) پاشان ھیچ کەس نازانێت چی شاراوەتەوە بۆیان لە (بەھەشت دا کە ھۆی) گەشبوونی چاوەکانن ئەم پاداشتە (دەدرێنەوە) بە ھۆی ئەو کردەوانەی کە کردوویانە (17)﴾، پاشان فەرمووی: «ئایا هەواڵت پێبدەم بە ناوەڕۆک وگەوهەری ئەم ئاینە وپایەکانی ولوتکەکەی؟»، ووتم: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا (واتە: بەڵی، پێم بڵێ). فەرمووی: «ناوەڕۆک وگەوهەری ئەم ئاینە ئیسلامە، وپایەکانی نوێژ کردنە، ولوتکەکەی جیهادە». پاشان فەرمووی: «ئایا هەواڵت پێبدەم بە جڵەوگیری هەموو ئەوانە؟»، ووتم: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا. زمانی گرت وفەرمووی: «ئەمەت بگرەوە»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا لێپرسینەوەمان لێدەکرێت لەسەر ئەوەی کە دەیڵێین؟»، فەرمووی: «لەبار دایکت چویتایە، ئايا خەڵكى فڕێ دەدرێنە نێو دۆزەخ لەسەر ڕوومەتيان يان لەسەر لوتيان مەگەر به هۆى دروێنەى تاوانەكانى زمانيانەوه نەبێت؟».
Hadeeth details
‹
1
2
...
22
23
24
25
26
27
28
29
30
31
›
Share
Use the QR code to easily share the message of Islam with others
Copy Link
copied!
پهیوهندیمان پێوه بكه
×
ناو
پۆستی ئهلیكترۆنی (ئیمەیڵ)
دهقی پهیامـهكه
پهیوهندیمان پێوه بكه
×
سوپاس بۆ پهیامهكهت... به یارمهتی خوا تهماشا دهكرێت
Share