- مسوڵمان بە برایەکی بڵێت کە خۆشی دەوێت لە پێناو خواى گەورە؛ ڕێگە پێدراوە.
- سوننەتە مرۆڤ پابەندی ئەم نزایە بێت لە پاش هەموو نوێژێکی فەرز.
- نزا كردن بەم چەند وشە کەمە؛ شتە داواکراوەکانى دونیا وقیامەتی تێدایە.
- لە سوودەكانی خۆشەویستی لەپێناو خوای گەورە: هاندان بە هەق وئامۆژگاری وهاوكاری كردن لەسەر خێر وچاكە وتەقواداری.
- تەیبی دەڵێت: یاد كردنی خوای گەورە سەرەتای سینگ فراوانیە، وسوپاسكردنی هۆكاری بەدەستهێنانی نیعمەتە داواكراوەكانە، وچاك پەرستنی كە لێی داواكراوە هۆكارە بۆ سەرقاڵ نەبوون بە هەرشتێك كە لە خوای گەورە دووری دەخاتەوە.