- بەپەرۆشی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- لەسەر فێربوونی زانست، بۆیە زۆر پرسیاریان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکرد سەبارەت بە زانست.
- بەڵگەیە لەسەر تێگەیشتوویی هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- چونكە دەیانزانی كردەوەكان هۆكاری چوونە بەهەشتن.
- ئەو پرسیارەی موعاز کردی -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیارێکی مەزن بوو، چونکە لە ڕاستی وهەقیقەتدا ئەو پرسیارە نهێنی ژیان وبوونە، هەرشتێک بوونی هەیە لەم ژیانەدا لە مرۆڤ وجنۆکەکان سەرەنجامی یان بۆ بەهەشتە یان بۆ دۆزەخ، بۆیە پرسیارێکی زۆر مەزن وگرنگ بوو.
- ڕیزبەندی کردەوەکان بۆ چوونە بەهەشت بە پێی جێبەجێکردنی پایەکانی ئیسلامە، ئەوانیش بریتین لە: تەوحید -یەک خوا پەرستی-، نوێژکردن، زەکاتدان، ڕۆژووگرتن، حەجکردن.
- لوتكەی ئاین وبەهادارترین ئەرك و واجبەكان بریتیە لە یەك خوا پەرستی -تەوحید-، ئەمیش واتا بەتەنها پەرستنی الله وهاوبەش بڕیار نەدان بۆی بەهیچ شێوەیەك.
- ئاماژەیە بۆ ڕەحمەتی خواى گەورە بەرامبەر بەندەکانى؛ چونکە دەرگای خێری بەسەریاندا کردووەتەوە بۆئەوەى زیاتر هۆکارەکانى پاداشت ولێخۆشبوون بەدەست بهێنن.
- فەزڵ وپلە وپایەى نزیکبوونەوە لە خواى گەورە بە ئەنجامدانى سونەتەکان لە پاش جێبەجێکردنی فەرزەکان.
- نوێژکردن لە ئیسلامدا وەک پایەی خێمە وایە کە خێمە بەهۆیەوە دەوەستێت، ئیسلام نامێنێت بە ئەنجام نەدانى نوێژ، هەروەکو چۆن خێمەکە دەڕووخێت ئەگەر پایەکانى لابدرێت.
- واجبێتی پاراستنی زمان لەو شتانەی زیان بە مرۆڤ دەگەیەنێت لە ئاینەكەیدا.
- پاراستنی زمان وڕێكخستنی وگرتنەوەى بنچینەى هەموو خێرێکە.