- ملکەچی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ پەروەردگاری وپاڕانەوە وتکاکردنی لە ئەو زاتە مەزنە؛ وڕێنموێنی کردنی ئومەت بۆ شوێنکەوتنی ئەم ڕێبازە.
- گرنگی دامەزراوی وجێگیربوون لەسەر ئاین، وپەند بە كۆتا ساتی ژیانە.
- بەندە ناتوانێت دەست هەڵبگرێت لە داوا کردن لە پەروەردگاری بۆئەوەى لەسەر ئیسلام جێگیری بکات ؛ تەنانەت هێندەى چاو تروکانێکیش.
- هاندان بۆ زۆر ووتنی ئەم نزایە، وەكو شوێنكەوتنێك بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
- جێگیری وپابەندبوون بە ئاینی ئیسلامەوە؛ گەورەترین نیعمەتە کە پێویستە بەندە هەوڵی بۆ بدات، وسوپاسی پەروەردگاری بکات لەسەر ئەم نیعمەتە.