- ئیمان -باوەڕ- تام وچێژی هەیە بە دڵ هەستی پێدەكرێت، هەروەكو چۆن هەست بە چێژ وخۆشی خواردن وخواردنەوە دەكرێت بە دەم.
- لاشە هەست بە چێژ وخۆشی خواردن وخواردنەوە ناكات مەگەر كاتێك ساغ وسەلامەت بێت، بەهەمان شێوە دڵ ئەگەر سەلامەت بێت لە نەخۆشیە گومڕاكەرەكان وشەهوەتە حەرامەكان؛ ئەوا هەست بە چێژی ئیمان دەكات، وهەركاتێك نەخۆش بێت ؛ هەست بە تام وچێژی ئیمان ناكات، بەڵكو لەوەیە دڵی نەخۆش شتێك بەلای خۆیەوە جوان وخۆش بكات لە ئارەزووە حەرامكراوەكان وتاوانەكان كە هۆكارە بۆ تیاچوونی.
- مرۆڤ ئەگەر بە شتێك ڕازی بێت وبە چاكی دابنێت ؛ ئەوا جێبەجێكردنی لەسەری ئاسان دەبێت، وهیچ وردەكاریەكی ئەو شتەی لەسەر ناڕەحەت وقورس نابێت، وئاسوودەیە هەركاتێك ئەنجامی بدات وخۆشی ئەو شتە دێتە نێو دڵیەوە، بەهەمان شێوە ئیماندار ئەگەر ئیمان بچێتە نێو دڵیەوە، پەرستنی وگوێڕایەڵیكردنی پەروەرگاری لەسەر ئاسان دەبێت ودەروونی چێژی لێوەردەرگێت، وناڕەحەتیەكانی لەسەر قورس نابێت.
- ئیبن قەیم دەڵێـت: ئەم فەرموودەیە ڕازیبوون بە پەروەردگارێتی وئولوهیەتی -پەستراوێتی- الله ی تێدایە، هەروەها ڕازیبوون بە پێغەمبەرەكەی وگوێڕایەڵبوونی، وڕازیبوون بە ئاینەكەی وملكەچبوون بۆی.