- بەردەوام بوون لەسەر یادی خواى گەورە بە ڕووکەش ولە ناخەوە لە گەورەترین هۆکارەکانى نزیکبوونەوەیە لە پەروەردگار، ولە بەسوودترینیانە لە لای خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
- هەموو کردەوەکان لە شەریعەتدا دانراون بۆ یادکردنی خواى گەورە، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْرِي﴾ واتە: ﴿ونوێژەكانت ئەنجام بدە بۆ یادكردنی من﴾. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «تەواف كردن بە دەوری -كەعبە- وهاتن وچوون لەنێوان سەفا ومەروە ڕەجم کردنی جەمەڕات ؛ دانراوە بۆئەوەی یادی خوای گەورە بكرێت». [رواه أبو داود والترمذي]
- عزی كوڕی عبدالسلام لە (قواعد الأحكام) دەڵێت: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی پاداشت پەیوەست نییە بە ماندووبوون لە پەرستنەكاندا ؛ بەڵكو لەوەیە خوای گەورە پاداشت بداتەوە لەسەر كردەوەیەكی كەم زیاتر لەسەر كردەوەیەكی زۆر، بۆیە پاداشت دەگۆڕێت بەپێی پلە وڕێزداری كردەوەكە.
- مەناوی لە (فيض القدير) دەڵێت: ئەم فەرموودەیە دەبێت وا لێی تێ بگەین زیكر كردن باشترینە بۆ ئەوەی ئامۆژگاری دەكرێت، بەڵام ئەگەر ئامۆژگاری كەسی ئازا وقارەمان بكرێت كە سوودی هەیە بۆ ئیسلام لە جەنگدا ؛ ئەوا ڕێنموێنی دەكرێت بە جیهاد كردن، یان دەوڵەمەند كە سوود بە هەژارەكان دەگەیەنێت بە سامانەكەی ؛ ئەوا ڕێنموێنی دەكرێت بە خێركردن، وئەوەی توانای حەجكردنی هەیە ؛ ڕێنموێنی دەكرێت بە ئەنجامدانی حەج، یان ئەوەی دایك وباوكی هەیە ؛ ڕێنموێنی دەكرێت بە چاكەكار بوون لەگەڵیان، بەم شێوەیە گێڕانەوەكان دەگونجێن وبە شێوەیەكی دروست لێیان تێدەگەین.
- باشترین زیكر ئەوەیە كە بە دڵ بووترێت ودڵیش بیری لێبكاتەوە، پاشان ئەوەی تەنها بە دڵ دەكرێت ؛ وەكو بیركردنەوە، پاشان ئەو زیكرەی تەنها بە زمان دەكرێت، وهەمووی پاداشتی تێدایە بە ویستی خوای گەورە -سبحانه وتعالی-.
- پابەندبوونی مسوڵمان بە زیكری حاڵەتەكان وەكو زیكری بەیانیان وئێواران، وزیكری چوونە مزگەوت وماڵ، وچوونە سەرئاو ودەرچوون لێی.. وهتد ؛ ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی مسوڵمان لەو كەسانە بێت كە زۆر یادی خوای گەورە دەكەن، ولە قورئانی پیرۆزدا باسكراون وپاداشتی گەورەیان بۆ دانراوە.