- بەردەوامبوون لەسەر ووتنی ئەم وشانە وەکو شوێنکەوتنێک بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
- هەروەکو چۆن مرۆڤ فەرمانی پێکراوە بەوەى داواى عافیەت وسەلامەت بکات لە خواى گەورە لە ئاین ودیندارییدا، بەهەمان شێوە فەرمانی پێکراوە کە داوای عافیەت وسەلامەت بوون بکات لە خواى گەورە لە دونیایدا.
- تەیبی دەڵێت: باسی هەر شەش ئاراستەكەی كرد؛ چونكە بەڵا وكارەساتەكان لەو ئاراستانەوە دێن، وزیاتر جەختی كردەوە لەسەر ئاراستەی خوارەوە -ژێرەوە- بەهۆی ترسناكی ئەو بەڵا وكارەساتەی لەوێوە تووشی دەبێت.
- باشترین كات بۆ خوێندنی زیكرەكان، لە بەیانیدا: لە كاتی دەرچوونی بەیانە هەتاوەكو دەرچوونی خۆر لە سەرەتای ڕۆژدا، ولە پاش عەسر هەتاوەكو پێش خۆرئاوا بوون، ئەگەر پاش ئەم كاتانە بیڵێت؛ واتا لە بەیانیدا پاش بەرزبوونەوەی خۆر بەرەو ئاسمان ئەوا ئاساییە، وئەگەر لە پاش نیوەڕۆ بیڵێت؛ هەر ڕێگەپێدراوە، وئەگەر لە پاش مەغریب بیڵێت؛ دروستە، هەموو ئەمانە كاتی زیكر كردنن.
- ئەوەی لە بەڵگەكاندا هاتووە هەندێك لە زیكرەكان كاتێكی دیاریكراویان هەیە كە تێیدا دەخوێندرێن وەكو خوێندنی دوو ئایەتی كۆتایی سورەتی -البقرة-؛ تەنها لە شەودا دەخوێندرێت لەپاش ئاوابوونی خۆر.