- سوننەتە ئەم جۆرە نزایانە بخوێندرێت لەكاتی سوجدە بردندا.
- میرەك دەڵێت: لە یەكێك لە گێڕانەوەكانی (النسائي) هاتووە: ئەم نزایەی دەخوێند لەپاش تەواوبوونی نوێژ وچوونە سەرجێگا بۆ خەوتن.
- سوننەتە ستایشی خواى گەورە بکرێت بە سیفەتەکانى وداواى لێبکرێت بە ناوە جوانەکانى کە لە قورئان وسونەتدا هاتوون.
- بەمەزندانانی پەروەردگار لە ڕکوع وسوجدە بردندا.
- دروستێتی پەناگرتن بە سیفەتەکانى خواى گەورە، هەروەها دروستە پەناگرتن بە زاتی مەزن وپیرۆزی پەروەردگار -سبحانه وتعالى-.
- خەتابی دەڵێت: ئەم فەرموودەیە مانایەكی سەرنجڕاكێش لەخۆدەگرێت، ئەمیش بریتیە لە: پەنای بە الله گرت كە بە ڕازیبوونی لێی بیپارێزێت لە توڕەبوونی، وبە لێبووردنی لێی بیپارێزێت لە سزادانی، وڕازیبوون وتوڕەیی دژی یەكن وبەرامبەرن، هەروەها لێخۆشبوون ولێپرسینەوە بە سزادانیش، كاتێك باسی ئەوەی كرد كە بەرامبەر وڕكابەری نییە ئەویش الله یە -سبحانه وتعالی- ؛ پەنای بە الله گرت لە خودی الله نەك لە كەسێكی تر، مانای گشتگیری ئەم فەرموودەیە: داوای لێخۆشبوونە لە الله بەهۆی كەمتەرخەمبوونی لە ئاست جێبەجێكردنی پەرستنە واجبەكان بەشێوەیەكی تەواو، وكەمتەرخەمبوونی لە ستایشكردنی، وكاتێك دەفەرموێت: (هەرگیز ناتوانم وەسف وستایش كردنت بژمێرم)؛ واتا ناتوانم ئەمە ئەنجام بدەم وبگەم پێی.