- ووتنی ئەم نزایە سوننەتە لە بەیانی وئێوارەدا؛ وەكو شوێنكەوتنێك بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
- هەژاری بەندە بۆ پەروەردگاری لە هەموو حاڵەت وكاتێكدا.
- باشترین كات بۆ خوێندنی زیكرەكان، لە بەیانیدا: لە كاتی دەرچوونی بەیانە هەتاوەكو دەرچوونی خۆر لە سەرەتای ڕۆژدا، ولە پاش عەسر هەتاوەكو پێش خۆرئاوا بوون، ئەگەر پاش ئەم كاتانە بیڵێت؛ واتا لە بەیانیدا پاش بەرزبوونەوەی خۆر بەرەو ئاسمان ئەوا ئاساییە، وئەگەر لە پاش نیوەڕۆ بیڵێت؛ هەر ڕێگەپێدراوە، وئەگەر لە پاش مەغریب بیڵێت؛ دروستە، هەموو ئەمانە كاتی زیكر كردنن.
- كاتێك دەفەرمووێت: (وگەڕانەوەمان هەر بۆ لای تۆیە) لە بەیانیدا؛ ئەمە بەبیرهێنانەوەی زیندووكردنەوەی مەزنە پاش ئەوەی خەڵكی دەمرن وزیندوو دەكرێنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، ئەمە زیندووكردنەوەیەكی نوێیە، وڕۆژێكی نوێیە كە تێیدا ڕۆحەكان دەگەڕێنەوە بۆ نێو لاشەكانیان، وهەموو خەڵكی بڵاو دەبنەوە، وئەم بەیانیە نوێیە هەناسە دەدات كە پەروەردگار خوڵقاندوویەتی بۆئەوەی شاهێد بێت لەسەر نەوەی ئادەم، وكردەوە كردن لە كاتەكانیدا دەپارێزرێت وتۆمار دەكرێت.
- كاتێك دەفەرموێت: (وچارەنووس وگەڕانەوە بۆ لای تۆیە) گونجاوە بۆ ووتنی لە ئێوارەدا؛ چونكە لەو كاتەدا خەڵكی دەگەڕێنەوە لە كارەكانیان پاش بڵاوبوونەوەیان بۆ بەرژەوەندی وبژێویان، دەگەڕێنەوە بەرەو ماڵەكانیان، وپشوو وەردەگرن پاش بڵاوبوونەوەیان، ئەمە بە بیرهێنانەوەی ئەوەیە كە چارەنووس وسەرەنجام گەڕانەوەیە بۆ لای الله -تبارك وتعالی-.