- گرنگی پاکبوونەوە ؛ ودوو جۆرە: 1/ دەرەکی (بە ئاشکرا -لە ئەندامەکان-) ئەمیش وەکو دەستنوێژگرتن وخۆشۆردن، 2/ ناوەکی وناخی (بە نهێنی -لە دڵ وبیرکردنەوە ومەبەست-)ئەمیش وەکو تەوحید -یەک خوا پەرستی- وئیمان وکردەوەی چاک.
- گرنگی پارێزگاری کردن لە ئەنجامدانى نوێژەکان چونکە نوێژ کردن نور وڕۆشناییە بۆ بەندە لە دونیا وقیامەتدا.
- خێرکردن بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی ئیمان.
- گرنگی کردەوە کردن بە ڕێنماییەکانى قورئان و بەڕاستدانانى بۆئەوەى قورئان بەڵگە بێت بۆت نەک بەڵگە بێت لە دژت.
- نەفس ئەگەر سەرقاڵی نەکەیت بە پەرستن وگوێڕایەڵی خواى گەورە ئەوا سەرقاڵت دەکات بە تاوان وگوناهکردن.
- هەموو مرۆڤێک دەبێت کردەوە بکات؛ یان ئەوەتا خۆی دەرباز دەکات بە گوێڕایەڵی خواى گەورە، یان خۆی دەفەوتێنێت بە سەرپێچیەکان.
- ئارامگرتن پێویستی بە دان بەخۆدا گرتن وداواکردنی پاداشت هەیە وهەروەها ناڕەحەتی تێدایە.