لە ئەبی زوبەیرەوە دەڵێت: ئیبن زوبەیر لەدوای هەموو نوێژێک پاش ئەوەى سەلامی دەدایەوە، دەیووت: «لا إله إلا الله وحده لا شريكَ له، له الملك وله الحمد وهو على كل شيءٍ قديرٌ، لا حولَ ولا قوةَ إلا بالله، لا إله إلا الله، ولا نعبد إلا إيَّاه، له النِّعمة وله الفضل، وله الثَّناء الحَسَن، لا إله إلا الله مخلصين له الدِّين ولو كَرِه الكافرون»^. ودەیووت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەپاش هەموو نوێژێک ئەم تەهلیلەى دەووت». (تەهلیل: واتە زیکرێک -ﻻ إله إﻻ الله-ی تێدا بێت)، ^(واتە: هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وتەنها خۆی شایەنی پەرستنە وهیچ هاوبەشێکی نییە، هەموو موڵک وسوپاسێک تەنها هەر بۆ ئەوە، وئەو توانادارە لە سەر هەموو کارێک، هیچ هێز وتوانایەکمان نییە تەنها ئەوە نەبێت لای ئەوەوە دێت، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە اللە، بە تەنها ئەو دەپەرستین وهەموو نیعمەت وفەزڵێک هی ئەوە وموڵکی ئەوە، وهەموو وەسفێکی جوان هەر بۆ ئەوە، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە اللە، دینداریمان بە دڵسۆزی وئیخلاصەوە هەر تەنها بۆ ئەوە ئەگەرچی کافرەکانیش پێیان ناخۆش بێت).