- نوێژخوێن ئەگەر گومانى لە نوێژەکەى هەبوو ودڵنیا نەبوو ؛ ئەوا گومانەکەى پشتگوێ دەخات وکردەوە بە دڵنیایی دەکات، ونوێژەكەی جێگیر دەكات لەسەر كەمترین ڕكات كە ئەنجامیداوە، دواتر نوێژەکەى تەواو دەکات وسوجدەى سەهو دەبات پێش ئەوەى سەلام بداتەوە پاشان سەلام دەداتەوە.
- ئەم دوو سوجدەیە کەموکورتی نوێژ چاک دەکاتەوە، وشەیتان بە زەلیلی وسەرشۆڕی دوور دەکەوێتە کە ئامانجی خۆی نەپێکاوە.
- ئەو گومانەی لە فەرموودەكە باسكراوە ؛ مەبەست لێی دوو دڵیە بەبێ ئەوەی دڵنیا بێت لە لایەنێكیان، بەڵام ئەگەر گومانی هەبوو ودڵنیا بوو لە لەیەنێکایان ؛ئەوا كاری پێدەكرێت، وبەو شێوەی باسكرا سوجدەی سەهو دەبات.
- هاندان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی وەسوەسە ودوورخستنەوەی لەڕێگای پابەندبوون بە فەرمانەكانی شەریعەت.