- مەکروهیەتی وازهێنان لە شەونوێژ وهۆکاری ئەم وازهێنانە شەیتانە.
- هۆشداریدان سەبارەت بە شەیتان كە دادەنیشێت بۆ مرۆڤ لەسەر هەموو ڕێگایەك؛ بۆئەوەی بێتە نێوان ئەو وگوێڕایەڵیكردنی پەروەردگار -عز وجل-.
- ئیبن حەجەر دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (هەڵنەسا بۆ نوێژ) مەبەست لێی نوێژكردنە بەشێوەیەكی گشتی، یان مەبەستی لێی نوێژێکی دیاری کراوە، واتا شەونوێژ یان نوێژی فەرز.
- تەیبی دەڵێت: بەتایبەت باسی گوێی كرد، ئەگەرچیش چاو گونجاوترە باس بكرێت وەكو ئاماژەكردنێك بۆ قورسی خەو، بەڵام لەڕاستیدا گوێیەكان سەرچاوەی یەكەمی ئاگا وهۆشن، و بەتایبەت باسی میزی كرد؛ چونكە ئاسانتر دەچێتە نێو بۆشاییەكان ودەمارەكانەوە، بۆیە دەبێتە هۆی تەمەڵبوونی هەموو ئەندامەكان.