لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز وازی نەدەهێنا لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سونەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ ودوو ڕکات...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەردەوام بوو لەسەر ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سونەت پێش نوێژی نیوەڕۆ، وئەمیش پێچەوانەى گێڕانەوەکەى ئیبن عومەر نییە -ڕەزاى خوا...
لە عبد اللەی كوڕی موغەفەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە نێوان هەموو دوو بانگێك ؛ نوێژكردن هەیە، لە نێوان هەموو...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە لە نێوان هەموو بانگدان وقامەتێك ؛ نوێژ هەیە، وئەمەی سێ جار دووبارە كردەوە، ولە سێیەم جار ڕایگەیاند كە ئ...
لە ئەبی قەتادەی سەلەمیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە ؛ با دوو ڕکات ئەنجام...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری كردووە كە هەركەسێك چووە نێو مزگەوتەوە ؛ لە هەركاتێك و بۆ هەرمەبەستێك بێت، دەبێت دوو ڕكات نوێژ بكات پێش ئەوەی د...
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر بە هاوڕێکەت بڵێیت: بێدەنگ بە لە ڕۆژی هەینی لە کاتێکدا وت...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە یەكێك لە ئەدەبە واجبەكان لەسەر ئەوانەی ئامادەی نوێژی هەینی دەبن بریتیە لە: بەجوانی گوێگرتن بۆ وتاربێژ ؛...
لە عیمران کوڕی حوصەینەوە دەڵێت: تووشی مایەسیری هاتبووم، پرسیارم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد دەربارەی نوێژکردن (بەم حاڵەتەوە)، فەرمووی: «بە پێ...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە ئەسڵ لە نوێژکردن ئەوەیە بەپێوە ئەنجامبدرێت، مەگەر لەحاڵەتی بێ تواناییدا، ئەوا بە دانیشتنەوە ئەنجامی دەد...

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز وازی نەدەهێنا لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سونەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ ودوو ڕکاتی سونەت لە پێش نوێژی بەیانی».

لە عبد اللەی كوڕی موغەفەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە نێوان هەموو دوو بانگێك ؛ نوێژكردن هەیە، لە نێوان هەموو دوو بانگێك ؛ نوێژكردن هەیە»، پاشان لە سێیەم جار فەرمووی: «بۆ هەركەسێك كە بیەوێت».

لە ئەبی قەتادەی سەلەمیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە ؛ با دوو ڕکات ئەنجامبدات پێش ئەوەى دابنيشێت».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر بە هاوڕێکەت بڵێیت: بێدەنگ بە لە ڕۆژی هەینی لە کاتێکدا وتار خوێن وتار دەدات؛ ئەوا تۆ قسەیەکی پوچ وبەتاڵت وتووە».

لە عیمران کوڕی حوصەینەوە دەڵێت: تووشی مایەسیری هاتبووم، پرسیارم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد دەربارەی نوێژکردن (بەم حاڵەتەوە)، فەرمووی: «بە پێوە نوێژ بکە، ئەگەر ناتوانیت ئەوا بە دانیشتنەوە ئەنجامی بدە، خۆ ئەگەر ھەر ناتوانیت ئەوا بە پاڵکەوتنەوە نوێژ بکە».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نوێژکردن لەم مزگەوتەی من خێری زیاترە لە ھەزار نوێژکردن لەمزگەوتەکانی تر، جگە لەمزگەوتی حەرام نەبێت».

لە مەحمودی کوڕی لەبیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: عوسمانی کوڕی عەفان ویستی مزگەوتەکە جارێکی دروست بکاتەوە وخەڵکیش پێیان ناخۆش بوو، وحەزیان کرد مزگەوتەکە وەکو خۆی بمێنێتەوە، ئەویش ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «هەرکەسێک مزگەوتێک لە پێناو خواى گەورە دروست بکات؛ ئەوا خواى گەورە (خانوویەکی) بۆ دروست دەکات لە بەهەشتدا وەکو ئەوە».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر خاوەنی زێڕ وزيوێك مافەکەى (زەکاتەکەی) نەدات؛ ئەوا له ڕۆژی قيامەتدا پزیشکی ئاگرينى بۆ ئامادە دەكرێت كه له ئاگرى دۆزەخدا سوور کراونەتەوە، لاتەنیشت و نێوچاوان وپشتی پێ داخ دەکرێت، ھەر کاتێک (پزیشکەکە) سارد بووەوە دووبارە گەرم دەکرێنەوە، له ڕۆژێکدا کە ماوەکەی پەنجا هەزار ساڵە، هەتا دادوەرى لەنێوان هەموو بەندەكاندا تەواو دەکرێت، پاشان ڕێگەی پێ نیشان دەدرێت یان بەرەو بەهەشت یان بەرەو دۆزەخ»،

لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خێرکردن لە سامان کەم ناکاتەوە، وبەندە بە لێخۆشبوون لە خەڵکی پەروەردگار شکۆدارتری دەکات، وئەوەى لەبەر الله سادە بێت،^ ئەوا خوای گەورە بەرزی دەکاتەوە». ^(لەبەر الله سادە بێت، واته: متواضع بێت وخۆی بە گەورە نەزانێت)

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: خوای گەورە دەفەرموێت: «ئەی نەوەی ئادەم ببەخشە؛ پێت دەبەخشم».

لە ئەبی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر پیاو خەرجی بکات لەسەر خێزانەکەى و لەسەر ئەمە چاوەڕێی پاداشت بێت ؛ ئەوا ئەمە چاکەیە بۆی».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر مرۆڤ بمرێت كردەوەكانی دەپچڕێت؛ جگە لە سێ شت نەبێت: خێركردنێكی بەردەوام، یان زانستێك سوودی لێوەربگیردرێت، یان منداڵێكی چاك نزای بۆ بكات».