/ ئەگەر پیاو خەرجی بکات لەسەر خێزانەکەى و لەسەر ئەمە چاوەڕێی پاداشت بێت ؛ ئەوا ئەمە چاکەیە بۆی

ئەگەر پیاو خەرجی بکات لەسەر خێزانەکەى و لەسەر ئەمە چاوەڕێی پاداشت بێت ؛ ئەوا ئەمە چاکەیە بۆی

لە ئەبی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر پیاو خەرجی بکات لەسەر خێزانەکەى و لەسەر ئەمە چاوەڕێی پاداشت بێت ؛ ئەوا ئەمە چاکەیە بۆی».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات ئەگەر پیاو خەرجیەک بکات لەسەر خێزانەکەى ؛ کە خەرجیەکانیان لەسەری واجبە وەکو هاوسەرەکەى ودایک وباوکی ومنداڵەکانی وهتد، وبەمە نیەتی نزیکبوونەوە بێت لە خواى گەورە وچاوەڕێی پاداشت بێت ئەوا ئەوەى خەرجی دەکات بەخێر وچاکە بۆی دەنووسرێت.

Hadeeth benefits

  1. مرۆڤ بە خەرجکردن لەسەر خێزان ومنداڵەکانى پاداشتی دەستدەکەوێت.
  2. ئیماندار بە کردەوەکانى هیوای ڕەزامەندی خواى گەورەیە وئەوەى ئامادەى کردووە لە فەزڵ وپاداشت.
  3. دەبێت نیەتی چاک ئامادە بێت لەپێش هەموو کردەوەیەک، ولەوانەش خەرجکردن لەسەر خاوخێزان.