- ئامۆژگاری بە بەخشین وخەرجکردن لەپێناو خواى گەورە.
- خەرجکردن لە دەرگاکانى خێردا لە گەورەترین هۆکارەکانە بۆ بوونی بەرەکەت لە ڕزق و چەندجار کردنی، وخواى گەورە دەبەخشێت بە بەندە لەشوێنی ئەوەى بەخشیویەتی.
- ئەم فەرموودە لەوانەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگاریەوە دەیگێڕێتەوە، وپێی دەووترێت: فەرموودەى قودسی یان خودایی -ئیلاهی-، وبێژە -لەفز- وماناکەى لە خوداوەیە، بەڵام تایبەتمەندیەکانى قورئانی تێدا نیە ؛ کە بەهۆیانەوە قورئان جیاوازە لە هەرقسەیەکی تر، لە پەرستن ئەنجامدان بەخوێندنەوەی ودەستنوێژگرتن لەکاتى خوێندنی وتەحەدا کردن پێی و موعجیزەئاسا وهتد.