- زانایان یەكدەنگن لەسەر ئەوەی ؛ لەو پاداشتانەی دەگات بە مرۆڤ لە پاش مردنی: خێركردنی بەردەوام، وزانستێك سوودی لێوەربگیرێت، ونزا كردن، ولە هەندێك فەرموودەی تردا: حەج كردنیش هاتووە.
- بەتایبەت باسی ئەم سیانەی كرد لەم فەرموودەیەدا: چونكە ئەمانە بنچینەكانی خێرن، وزۆربەی چاكەكاران سوورن لەسەر ئەوەی شتێك لە ئەمانە بەجێبهێڵن لەپاش خۆیان.
- هەر زانستێك خەڵكی سوودی لێوەربگرن ؛ دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی پاداشت، بەڵام لە سەروو ولوتكەی هەموویانەوە زانستی شەرعی وئەو زانستانەی پاڵپشتی دەكەن.
- زانست بەسوودترینی ئەم سێ كردەوە چاكەیە؛ چونكە زانست سوودی هەیە بۆ ئەو كەسەی فێری دەبێت، وزانست دەبێتە هۆی پاراستنی شەریعەت، وسوود گەیاندن بە هەموو خەڵكی بەشێوەیەكی گشتی، وگشتگیرترە چونكە بەهۆی زانستەوە ئەوەی لە ژیانتدا زیندووە سوودی لێوەردەگرێت وئەوەی لەپاش مردنیشت زیندووە هەر سوودی لێوەردەگرێت.
- هاندان بۆ پەروەردە كردنی منداڵان لەسەر چاكەكاری؛ چونكە ئەگەر ببنە كەسێكی چاكەكار ئەوا سوودیان دەبێت بۆ دایك وباوكیان لە دونیا وقیامەتدا، ولە گرنگترین سوودەكانیان بۆ دایك باوكیان ئەوەیە: نزایان بۆ دەكەن.
- هاندان بۆ چاكەكار بوون بەرامبەر دایك وباوك لەپاش مردنیان، وئەمیش لەو چاكەكارییەیە كە سوودی بۆ منداڵیش دەبێت.
- نزا كردن سوودی بۆ مردوو دەبێت ئەگەرچیش لەلایەن منداڵەكانەوە نەبێت، بەڵام لێرەدا بەتایبەتی باسی منداڵی كرد چونكە زۆر جار تەنها ئەو بەردەوامە لە نزا كردن بۆیان هەتاوەكو خۆیشی دەمرێت.