/ خێرکردن لە سامان کەم ناکاتەوە، وبەندە بە لێخۆشبوون لە خەڵکی پەروەردگار شکۆدارتری دەکات، وئەوەى لەبەر الله سادە بێت،^ ئەوا خوای گەورە بەرزی دەکاتەوە...

خێرکردن لە سامان کەم ناکاتەوە، وبەندە بە لێخۆشبوون لە خەڵکی پەروەردگار شکۆدارتری دەکات، وئەوەى لەبەر الله سادە بێت،^ ئەوا خوای گەورە بەرزی دەکاتەوە...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خێرکردن لە سامان کەم ناکاتەوە، وبەندە بە لێخۆشبوون لە خەڵکی پەروەردگار شکۆدارتری دەکات، وئەوەى لەبەر الله سادە بێت،^ ئەوا خوای گەورە بەرزی دەکاتەوە». ^(لەبەر الله سادە بێت، واته: متواضع بێت وخۆی بە گەورە نەزانێت)
موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە خێرکردن لە سامان کەم ناکاتەوە، بەڵکو دەبێتە هۆی دوورخستنەوەى ناخۆشیەکان، وخواى گەورە لەشوێنی ئەم خێرکردنە ؛ زۆر بە بەندە دەبەخشێت وشوێنی دەگرێتەوە بەزیاتریش، بۆیە خێرکردن دەبێتە هۆی زیادبوونی سامان وموڵک نەک کەمبوونی. ولێخۆشبوون لەگەڵ بوونی هێز وتواناى تۆڵەسەندنەوە ؛ پلەى بەندە بەرز دەکاتەوە لەلای پەروەردگاری بۆیە شکۆدارتر وبەهێزتر دەبێت. و هەربەندەیەک لەپێناو الله سادە بێت،^ وخۆی بە گەورەنەزانێت، نەک بەهۆی ترس وبەرژەوەندی بێت، پاداشتەکەى ئەوەیە خوای گەورە بەرزی وشەرەفمەندی پێدەبەخشێت. ^(لەبەر الله سادە بێت، واته: متواضع بێت وخۆی بە گەورە نەزانێت)

Hadeeth benefits

  1. خێر وسەرکەوتن لە پابەندبوونە بە شەریعەت وکردنی خێرە ئەگەرچیش کۆمەڵێک خەڵکی گومانیان پێچەوانەى ئەمە بێت.