لە مالیكی كوڕی ئەوسی حەدەسانیەوە دەڵێت: هاتم ووتم: كێ درهەم دەگۆڕێتەوە؟ تەڵحەی كوڕی عوبەیدو الله لەكاتێكدا لەلای عومەری كوڕی خەتاب بوو -ڕەزای خوای لێب...
تابیعی بەڕێز مالیكی كوڕی ئەوس باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە چەند دینارێكی ئاڵتونی هەبوو، ودەیویست بیگۆڕێتەوە بە چەند درهەمێكی زیو، تەڵحەی كوڕی عوبەیدو الله...
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (زەکاتی سەرفیترە)ی فەرز کرد لەسەر نێر ومێ وئازاد وکۆیلە، صاعێک (چوار...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زەکاتی سەرفیترەی واجب کرد لەسەر هەموو مسوڵمانان (بەخشینی ڕۆژووشکاندن -بەخشینی ڕەمەزان- واجب کرد): ئەوانەی زیاد لە پێویست...
لە عبد اللەی كوڕی سەلامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەرەو مەدینە هات ؛ خەڵكی بەرەو پیریەوە چوون، ووترا: پێغەمبەری...
كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ مەدینە، وخەڵكی بینیان بەخێرایی بەرەو ڕوویەوە چوون، یەكێك لەوانە عبد الله ی كوڕی سەلام بوو -ڕەزای خوای لێبێت...
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەی خەڵكینە، خودای گەورە پاک وپیرۆزە وهیچ شتێک قبوڵ ناکات مەگە...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە پاك وپیرۆزە وهەموو كەموكورتی وعەیبێك لە ئەو دوورە وخاوەنی سیفەتە كامڵەكانە، وهیچ قسە وكر...
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى دەرفەت بدات بەکەسێک کە ناڕەحەتی لەسەرە (بەهۆی قەرزەوە)،...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات هەرکەسێک دەرفەت وماوەى زیاتر بدات بە قەرزدار یان شتێک لە قەرزەکەى لەسەر کەمبکاتەوە، ئەوا پاداشتەکەى: خوا...

لە مالیكی كوڕی ئەوسی حەدەسانیەوە دەڵێت: هاتم ووتم: كێ درهەم دەگۆڕێتەوە؟ تەڵحەی كوڕی عوبەیدو الله لەكاتێكدا لەلای عومەری كوڕی خەتاب بوو -ڕەزای خوای لێبێت-؛ ووتی: ئاڵتونەكەتمان پێ نیشان بدە، پاشان ئەگەر خزمەتكارەكەمان هات زیوەكەت پێدەدەین، عومەری كوڕی خەتاب ووتی: نەخێر، والله -ئێستا- زیوەكەی پێدەدەیت، یان ئاڵتونەكەی بۆ دەگەڕێنیتەوە، چونكە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «گۆڕینەوەى زیو بە ئاڵتون ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت، گۆڕینەوەى گەنم بە گەنم ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت، گۆڕینەوەى جۆ بە جۆ ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت، گۆڕینەوەى خورما بە خورما ڕیبایە مەگەر دەست بە دەست بێت».

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (زەکاتی سەرفیترە)ی فەرز کرد لەسەر نێر ومێ وئازاد وکۆیلە، صاعێک (چوار گوێل) لە خورما، یان صاعێک (چوار گوێل) لە جۆ، ئیبن عومەر دەڵێت: بۆیە خەڵکی لە پاشدا بە گوێرەی نیو صاع (دوو گوێل) لە گەنم زەکاتی سەرفیترەیان دەردەکرد، لەسەر بچووک وگەورە (واجبە). ولە ریوایەتێکدا: «پێش دەرچوون بۆ نوێژی جەژن دەبێت (زەکاتى سەرفیترە) دەربکرێت».

لە عبد اللەی كوڕی سەلامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەرەو مەدینە هات ؛ خەڵكی بەرەو پیریەوە چوون، ووترا: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هات، پێغەمبەری خودا هات، پێغەمبەری خودا هات، سێ جار، منیش هاتم بۆئەوەی سەیر بكەم، كاتێك سەیری ڕوویم كرد، زانیم كە لە ڕووی كەسێكی درۆزن ناچێت، یەكەم شت كە بیستم لە قسەكانی ؛ ئەوە بوو كە فەرمووی: «ئەی خەڵکینە، سەلام لە یەکتر بکەن، وپەیوەندی خزمایەتی بگەیەنن، وخواردن ببەخشن، وشەونوێژ بکەن لەکاتێکدا خەڵکی خەوتوون؛ ئەگەر ئەم کردەوانە بکەن ئەوا بە سەلامەتی دەچنە بەهەشتەوە».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەی خەڵكینە، خودای گەورە پاک وپیرۆزە وهیچ شتێک قبوڵ ناکات مەگەر پاک نەبێت، وخودا فەرمانی کردووە بە ئیمانداران هەروەکو چۆن فەرمانی کردووە بە پێغەمبەران، بۆیە فەرموویەتی: ﴿يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا، إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ﴾ [المؤمنون: 51]، ﴿ئەی نێردراوانی خودا لە خۆراکی پاک و(حەڵاڵ) بخۆن وکردەوەی چاک بکەن، چونکە بەڕاستی من بەوەی ئێوە دەیکەن ئاگادارم﴾، هەروەها فەرموویەتی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ﴾ [البقرة: 172]، واته: ﴿ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە بخۆن لەو خواردەمەنیە پاکانەی کردوومانە بە ڕۆزیتان وسوپاسی خودا بکەن ئەگەر ئێوە ھەر ئەو دەپەرستن﴾، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی پیاوێکی کرد لەسەفەرێکی دورو درێژدا قژی گرژ وتێکچووە بە سەریەکدا وجلەکەی تۆزاویە، ودەستی بەرز دەکاتەوە بەرەو ئاسمان، ودەڵێت: ئەی پەروەردگار (یا رب)، ئەی پەروەردگار (یا رب)، وخواردنەکەی حەرامە، وخواردنەوەکەی حەرامە، وجلەکەی حەرامە (بە پارەی حەرام کڕیویەتی)، و لەسەر خواردنی حەرام (گەورە بووە)، چۆن وەڵامی ئەو جۆرە کەسە دەدرێتەوە؟».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى دەرفەت بدات بەکەسێک کە ناڕەحەتی لەسەرە (بەهۆی قەرزەوە)، یان شتێک لە قەرزەکەی لەسەر کەم بکاتەوە؛ ئەوا اللە دەیخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی لە رۆژی قیامەتدا لە رۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری ئەو نەبێت».

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕەحمەتی خودا لە پیاوێک لێبوردە -ئاسان- وبەخشندە بێت کاتێک دەفرۆشێت وکاتێک دەکڕێت وکاتێک داواى قەرزەکەى دەکات».

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پیاوێک هەبوو قەزری دەدا بە خەڵکی، ودەیووت بەو گەنجەی کە لای کاری دەکرد: ئەگەر ڕۆیشتیت بۆ لای کەسێک کە حاڵی نالەبار وقورس بوو (لە ڕووی داراییەوە)، ئەوا چاوپۆشی لێبکە، بەڵکو خوای گەورە لە ئێمەش خۆش بێت، وکاتێک کەوەفاتی کرد وگەیشتەوە بە پەروەردگار پەروەردگار لێی خۆش بوو».

لە خەولەی ئەنصارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «پیاوانێک موڵكی خوای گەوره به ناهەق بەكاردەهێنن (به فیڕۆی دەدەن ومافی خۆی پێنادەن)؛ ئەوا دۆزەخ بۆ ئەوانەیه له ڕۆژی قیامەتدا».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: خوای گەورەی بەرز وشکۆدار دەفەرموێت: «هەموو کردەوەکانی نەوەی ئادەم بۆ خۆیەتی؛ جگە ڕۆژووگرتن نەبێت، بە دڵنیاییەوە بۆ منە ومن پاداشتی لە سەر دەدەمەوە»، پاشان پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ڕۆژووگرتن قەڵغانە (پارێزەرە)، بۆیە ئەگەر کەسێکتان بە ڕۆژوو بێت ئەوا با قسەی ناشیرین وناڕەوا نەکات ودەنگی بەرز نەکاتەوە وهاوار نەکان، وئەگەر کەسێک جوێنی پێدا یان دەیویست شەڕی لە گەڵ بکات، ئەوا با بڵێت: من بە ڕۆژووم، سوێند بە ئەوەی کە نەفسی موحەمەدی بە دەستە؛ بۆنی گۆڕاوی دەمی ڕۆژووگر لای خوای گەورە لە بۆنی میسک خۆشترە، وڕۆژووگر دوو خۆشی وئاسوودەیی بۆ هەیە کە پێیان دڵخۆش دەبێت: ئەگەر ڕۆژوو بشکێنێت ئەوا دڵخۆش دەبێت (بە ڕۆژوو شکاندنی)، وئەگەر بگاتە لای پەروەردگاری ئەوا دڵخۆشە بە پاداشتی ڕۆژووگرتنی»

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی مانگی ڕەمەزان بە ڕۆژوو بێت بە باوەڕ وئیمانەوە وچاوەڕێی پاداشت بێت لەسەری لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت».

لە سەهلی کوڕی سەعدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە بەهەشتدا دەرگایەک هەیە، پێی دەووترێت: ڕەیان، ڕۆژووگرەکان لەێوە دەچنە ژوورەوە (بۆ نێو بەهەشت) لە ڕۆژی قیامەتدا، جگە لە ئەوان کەسی تر لەو دەرگایەوە ناچێتە ژوورەوە، دەووترێت: لە کوێن ڕۆژووگرەکان؟ هەڵدەستن وبەرەو دەرگاکە پێش دەکەون، جگە لە ئەوان کەسی تر لەو دەرگایەوە ناچێتە ژوورەوە، ئەگەر هەموویان چوونە ژوورەوە؛ دەرگاکە دادەخرێت وکەسی تر (لەو دەرگایەوە) ناچێتە ژوورەوە».

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر ڕەمەزان هات؛ دەرگاکانى بەهەشت دەکرێنەوە ودەرگاکانى دۆزەخ دادەخرێن، وشەیتانەکان کۆت وزنجیر دەکرێن».