- ئەو جۆرانەی لەم فەرموودەكەدا باسكراون پێنجن: ئاڵتون وزیو وگەنم وجۆر وخورما، ئەگەر كڕین وفرۆشتن ئەنجامدرا لە هەمان جۆردا بۆئەوەی دروست بێت ؛ دەبێت دوو مەرجی تێدا بێت: گۆڕینەوە لە شوێنی گرێبەستەكە، ویەكسانی لە كێشدا وەكو یەكسانی كێشی ئاڵتون بەرامبەر ئاڵتون، ئەگەرنا دەبێتە ڕیبای زیادە (ربا الفضل)، ئەگەر جۆرەكە جیاواز بوو بۆ نمونە وەكو گۆڕینەوەی زیو بەرامبەر بە گەنم ئەوا دەبێت یەك مەرجی تێدا بێت؛ ئەویش بریتیە لە گۆڕینەوە بەرامبەر بە نرخ لە شوێنی گرێبەستەكە، ئەگەرنا دەبێتە ڕیبای نرخی دواخراو (ربا النسیئة).
- مەبەست لە شوێنی گرێبەست: ئەو شوێنەیە کە مامەڵەى گۆڕینەوەکەى تێدا ئەنجامدەدەن، ئەگەر بە دانیشتنەوە بن یان بە پێوە بن یان ڕێ بکەن یان بە سواری بن، ومەبەست لە جیابوونەوە: واتا جێهێشتنی یەکتر بە پێی نەریت وخوو وپێناسەى خەڵکی.
- نەهی كردن لە فەرموودەكەدا هەموو جۆرەكانی ئاڵتون دەگرێتەوە؛ نەخشێندراو وئەوانی تریش، وهەموو جۆرەكانی زیو دەگرێتەوە؛ نەخشێندراو ئەوانی دیکەیش.
- ئەو حوكمانەی جێبەجێ دەبن لەكاتی كڕین وفرۆشتنی زیو بەرامبەر ئاڵتون؛ جێبەجێیش دەبن بەسەر دراوەكانی ئەمڕۆ، واتا ئەگەر بتەوێت دراوێك بەرامبەر دراوێكی تر وەكو ریال بەرامبەر درهەم بگۆڕیتەوە؛ ئەوا ئاساییە یەكێكیان زیاتر بێت لە ئەوی تر بەپێی ڕەزامەندی هەردوولا، بەڵام دەبێت لە شوێنی گرێبەستەكە بیانگۆڕنەوە، ئەگەرنا مامەڵەكە پوچەڵە، ودەبێتە مامەڵەی ڕیبایی وحەرامكراو.
- مامەڵە ڕیباییەكان ڕێگەپێدراو نین، وگرێبەستەكانیان پوچەڵە ئەگەرچیش هەردوولا ڕازی بن؛ چونكە ئاینی ئیسلام مافی مرۆڤ وكۆمەڵگا دەپارێزێت ئەگەرچیش ئەوان دەستبەرداری بن.
- نەهی كردن لە خراپە وڕێگرتن لێی بۆ هەركەسێك توانای هەبێت ئەمە ئەنجام بدات.
- باسكردنی بەڵگە لەكاتی نكۆڵی كردن لە خراپە، وەكو ئەوەی عومەری كوڕی خەتاب ئەنجامیدا -ڕەزای خوای لێبێت-.