- کامڵی خواى گەورە لە زاتی، وسیفەتەکانى، وکردەوەکانى، وحوکمەکانى.
- فەرمانکردن بەوەی کردەوە بە دڵسۆزیەوە بۆ خواى گەورە -عز وجل- ئەنجام بدرێت، و بەپێی سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت.
- بەکارهێنانى هاندەر بۆ کردەوەکردن، کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (خواى گەورە فەرمانی کردووە بە ئیمانداران هەروەکو چۆن فەرمانى کردووە بە پێغەمبەران)، ئەگەر ئیماندار بزانێت کە پێغەمبەران هەمان ئەم فەرمانانەیان پێكراوە ئەوا بەهێز دەبێت ودەبێتە هاندەر بۆی لە ئەنجامدانى کردەوەى چاک وجێبەجێکردنی فەرمانەکان.
- لە هۆكارەكانی وەڵام نەدانەوەی نزا: خواردنی حەرامە.
- هۆکارەکانى وەڵامدانەوەى نزاکان پێنج شتن: 1- درێژی سەفەرکردن دەبێتە هۆی شکاندنەوەى نەفس وئەمەش گەورەترین هۆکارە بۆ وەڵامدانەوەى نزاکان. 2- حاڵەتی لێقەومان وكارەسات وناچاربوون. 3- دەست بەرزکردنەوە بەرەو ئاسمان. 4- پاڕانەوە لە نزاکردن ئەمیش بە باسکردنی پەروەردگارێتی خواى گەورە، وئەمە گەورەترین هۆکارە بۆ وەڵامدانەوەى نزاکان. 5- پاكی وحەڵاڵی خواردن وخواردنەوە کان.
- خواردنی پاك وحەڵاڵ لە هۆكارە یارمەتیدەرەكانە بۆ ئەنجامدانی كردەوە چاكەكان.
- قازی دەڵێت: پاك دژی پیسە، ئەگەر خوای گەورە -سبحانه وتعالی- بە پاك وپیرۆز وەسف بكرێت مەبەست ئەوەیە هەموو عەیب وكەموكورتیەك لە ئەو دوورە، وئەگەر بەندە بە پاك وەسف بكرێت مەبەست ئەوەیە دوورە لە هەموو ڕەوشت وكردەوەیەكی ناشیرین وخۆی ڕازاندنەوەیە بە پێچەوانەكانیان -بە ڕەوشتە جوانەكان-، وئەگەر پارە وسامان بە پاك وەسف بكرێـت مەبەست ئەوەیە حەڵاڵە ولە باشترین پارە وسامانەكانە.