/ ئەوەی مانگی ڕەمەزان بە ڕۆژوو بێت بە باوەڕ وئیمانەوە وچاوەڕێی پاداشت بێت لەسەری لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت...

ئەوەی مانگی ڕەمەزان بە ڕۆژوو بێت بە باوەڕ وئیمانەوە وچاوەڕێی پاداشت بێت لەسەری لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی مانگی ڕەمەزان بە ڕۆژوو بێت بە باوەڕ وئیمانەوە وچاوەڕێی پاداشت بێت لەسەری لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بێت بە باوەڕەوە، وباوەڕی بە فەرزێتی ڕۆژووگرتن هەبێت وئەو پاداشتە زۆرەى خواى گەورە ئامادەى کردووە بۆ ڕۆژووگران، ومەبەستی لەم پەرستنەی ڕەزامەندی خواى گەورە بێت نەک بۆ ڕیا وڕوپامایی بێت ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووتری خۆش دەبێت.

Hadeeth benefits

  1. فەزڵ وپلەوپایەى دڵسۆزبوون -ئیخلاص- لە ڕۆژووگرتن وهەموو پەرستن وکردەوە چاکەکاندا.