- ڕوونکردنەوەى فەزڵ وپلە وپایەى ڕۆژووگرتن کە دەبێتە هۆی پاراستنی گر لە شەهوەتە حەرامكراوەكانی دونیاد، ودەبێتە هۆی پاراستنی لە سزای دۆزەخ لە قیامەتدا.
- لە ئادابەکانی ڕۆژووگرتن: وازهێنان لە قسەى ناڕەوا وخراپ، ئارام گرتن لەسەر ئازاردانى خەڵکی، وچاکەکار بوون بەرامبەر بە خراپەیان.
- ڕۆژوگر یان خوا پەرست ئەگەر ئاسوودە بێـت بەهۆی تەواوكردنی پەرستنەکەى؛ ئەمە لە پاداشتی کەم ناکاتەوە لە قیامەتدا.
- ئاسوودەیی تەواو وکامڵ لە کاتی گەیشتنە بە پەروەردگار -سبحانه وتعالى-، لەو کاتەدا ئارامگران وڕۆژوگران پاداشت وەردەگرن بە بێ ژماردن.
- ڕێگەپێدراوە کەسێک پەرستنەکان وکردەوە چاکەکانی خۆی بۆ خەڵکی باس بکات، ئەگەر پێویستیەك یان بەرژەوەندیەکی تێدا بێت وئەمە ڕیا نییە كاتێك دەڵێت: (من بە ڕۆژووم).
- ئەو ڕۆژووگرەی كە ڕۆژووەكەی كامڵ وتۆکمەیە ئەو كەسەیە كە ئەندامەكانی بە دوور دەگرێت لە گوناهـ وتاوانەكان، وزمانی بە دوور دەگرێت لە درۆكردن وقسەی ناڕەوا وشاهێدانی درۆ، وسكی بە دوور دەگرێت لە خواردن وخواردنەوە.
- جەختكردنەوە لەسەر نەهی كردن لە غەڵبەغەڵب ودەمەقاڵێ وهاواركردن لەكاتی بەڕۆژووبووندا، ئەگەر نا جگە لە ڕۆژووەوانیش لەم شتانەدا نەهی لێكراوە.
- ئەم فەرموودە لەوانەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگاریەوە دەیگێڕێتەوە، وپێی دەووترێت: فەرموودەى قودسی یان خودایی -ئیلاهی-، وبێژە -لەفز- وماناکەى لە خوداوەیە، بەڵام تایبەتمەندیەکانى قورئانی تێدا نیە ؛ کە بەهۆیانەوە قورئان جیاوازە لە هەرقسەیەکی تر، لە پەرستن ئەنجامدان بەخوێندنەوەی ودەستنوێژگرتن لەکاتى خوێندنی وتەحەدا کردن پێی و موعجیزەئاسا وهتد.