- واجبێتی زەکاتدان، وهەڕەشەی توند كراوە لە ئەو كەسەی زەكات نادات.
- ئەو کەسەی بەهۆی تەمەڵی زەکات نادات؛ کافر نابێت، بەڵام لە مەترسییەكی گەورەدایە.
- مرۆڤ پاداشت دەدرێتەوە لەسەر وردەکاری ئەو شتانەى کە ڕوودەدات لە پەرستندا، ئەگەر مەبەستی بنچینەکەى بێت، ئەگەرچیش مەبەستی ئەو وردەکاریانە نەبێت.
- لە ماڵ وساماندا مافی تر هەیە جگە لە زەكاتدان.
- لەو مافانەی لە وشتردا هەیە: دۆشینیان وبەخشینی شیرەكان بەو هەژارانەی ئامادەن لە شوێنی ئاودانی وشترەكان؛ چونكە ئاسانترە لەسەریان وباشترە لەوەی داوا لە ماڵەكان بكەن، هەروەها نەرمونیانیە بەرامبەر ئاژەڵەكان، ئیبن بەتاڵ دەڵێت: لە ساماندا دوو ماف هەیە: فەرز لەسەر هەموو كەسێك وجۆرێكی تر، دۆشین لەو مافانەیە كە بەشێكە لە ڕەوشتە جوانەكان.
- لەو مافانەی واجبە لە وشتر ومانگا وپەزدا: پێدانی نێرەكان بۆ زاوزێ كردن ئەگەر داوا بكرێن.
- ڕوونکردنەوەى حوکم لە گوێدرێژ وهەموو شتێک کە دەق سەبارەتی نەهاتووە، ئەم ئایەتە دەیانگرێتەوە: ﴿فَمَن يَعۡمَلۡ مِثۡقَالَ ذَرَّةٍ خَيۡرٗا يَرَهُۥ (7) وَمَن يَعۡمَلۡ مِثۡقَالَ ذَرَّةٖ شَرّٗا يَرَهُۥ (8)﴾ [الزلزلة] واتە:﴿جا ھەرکەسێك بە ئەندازەی گەردیلەیەکی هەر ورد چاکە وخێری کردبێت دەیبینێتەوە (7) وجا ھەرکەسێك بە ئەندازەی گەردیلەیەکی هەر ورد خراپە وشەڕی کردبێت دەیبینێتەوە (8)﴾.
- ئایەتەکە هاندانە بۆ چاکە وخێرکردن ئەگەرچیش کەم بێت، وترساندنە لە کردنی شەڕ وخراپە ئەگەرچیش کەم بێـت.