لاپهڕهی سهرهكی
ئێمه كێین
ku
English
العربية
español
português
Français
Русский
اردو
azərbaycanca
Ўзбек
Deutsch
Shqip
فلبيني مرناو
براهوئي
български
বাংলা
ဗမာ
bosanski
polski
தமிழ்
ไทย
татар теле
română
isiZulu
سنڌي
සිංහල
Kiswahili
svenska
нохчийн мотт
Soomaali
тоҷикӣ
غجري
Pulaar
Pulaar
Tiếng Việt
قمري
कश्मीरी
한국어
македонски
bahasa Melayu
മലയാളം
magyar
हिन्दी
Hausa
Èdè Yorùbá
ελληνικά
қазақ тілі
فارسی
Türkçe
עברית
中文
Bahasa Indonesia
Wikang Tagalog
dansk
پښتو
Tamazight
አማርኛ
أنكو
ئۇيغۇرچە
Luganda
తెలుగు
日本語
ትግርኛ
غموقي
Кыргызча
नेपाली
Kurdî
italiano
Nederlands
čeština
українська
eesti
suomi
Адыгэбзэ
Norwegian
latviešu
slovenščina
монгол
íslenska
ქართული
tamashaq
ދިވެހި
Հայերէն
slovenčina
Afrikaans
Türkmençe
башҡорт теле
afaan oromoo
ភាសាខ្មែរ
ಕನ್ನಡ
Bassa
Lingala
lietuvių
bamanankan
Soninke
Malagasy
Mandinka
Sängö
Wollof
Cham
Qhichwa simi
Српски
Afaraf
hrvatski
Kinyarwanda
aymar aru
Jóola
Bi zimanê Kurdî
Akan
ଓଡ଼ିଆ
Chichewa
авар мацӀ
Igbo
isiXhosa
मराठी
Fɔ̀ngbè
ગુજરાતી
Mɛnde
ГӀалгӀай
Mõõré
অসমীয়া
Maguindanao
Dagbani
Yao
Ikirundi
Bisaya
Ruáingga
فارسی دری
Sesotho
ਪੰਜਾਬੀ
créole
ພາສາລາວ
لاپهڕهی سهرهكی
ئێمه كێین
Contact Us
لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر تەکبیری^ بکردایە بۆ دەستپێكردنی نوێژ هەندێک بێدەنگ دەبوو، پێش ئەو...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر تەكبیری بكردایە بۆ نوێژكردن ؛ بۆ ماوەیەكی كەم بێدەنگ دەبوو پێش ئەوەی سورەتی -الفاتحة- بخوێنێت، نوێژەكەی دەستپێدەكر...
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزایان خوای لێبێت- دەڵێـت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەردوو دەستەكانی هەتاوەکو ئاستی شانەکانی بەرزدەکردەوە: ئەگەر نوێژی...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەكاتی نوێژدا دەستەكانی بەرز دەكردەوە هەتاوەكو ئاستی شانەكانی ؛ لە سێ شوێندا، شوێنی یەكەم: ئەگەر دەستی بە نوێژ بكردای...
لە عوبادەی کوڕی سامتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک لە نوێژدا (لە هەموو ڕکاتێکدا) سورەتی -الفاتحة-...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە نوێژكردن دروست نییە مەگەر بە خوێندنی سورەتی -الفاتحة نەبێت لە هەموو ڕكاتەكاندا، ئەمە پایەیەكە لە پایەكانی...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتە نێو مزگەوتەوە، ولە پاشان پیاوێک هاتە نێو مزگەوتەوە ونوێژی کرد، وپاشان...
کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مزگەوتدا دانیشتبوو پیاوێک لە هاوەڵان بە ناوى (خەلادی کوڕی ڕافیع) هاتە نێو مزگەوتەوە ونوێژێکی کورتی کرد کە ناکام...
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- هاتووە كە : «لە هەموو نوێژێکدا تەکبیری دەووت (تەكبیر واته: ووتنی -الله أکبر-)، جا فەرز بێت یان فەرز نەبێت، کاتێک...
ئەبو هوڕەیڕە بەشێك لە شێوازی نوێژكردنی پێغەمبەر دەگێڕێتەوە -صلى اللە علیە وسلم-، ئەگەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو نوێژێکدا بوەستایە...
اللَّهُمَّ باعد بيني وبين خطاياي كما باعدت بين المشرق والمغرب
لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر تەکبیری^ بکردایە بۆ دەستپێكردنی نوێژ هەندێک بێدەنگ دەبوو، پێش ئەوەی قورئان بخوێنێت، بۆیە منیش ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، دایک وباوکم بە فیدات بن، لە کاتی بێدەنگ بوونت لە نێوان تەکبیرکردن وخوێندنەوەدا: چی دەڵێیت؟ فەرمووی: دەڵێم: «اللَّهُمَّ باعد بيني وبين خطاياي كما باعدت بين المشرق والمغرب. اللهم نَقِّنِي من خطاياي كما يُنَقَّى الثوب الأبيض من الدَّنَسِ. اللهم اغسلني من خطاياي بالماء والثَّلْجِ وَالْبَرَدِ»، واته: «خوای گەورە دووری بخەرە نێوان من وگوناهەکانم وەکو دووری نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا، خوای گەورە لە گوناهەکانم پاکم بکەرەوە هەروەکو چۆن جلی سپی لە چڵک و پیسی پاک دەکرێتەوە، خودایە پاکم بکەرەوە وبم شۆرەوە لە گوناهەکانم بە ئاو وبەفر وتەرزە». ^(تەکبیرە: مەبەست لێی یەکەم -الله أکبر-ە کە دەووترێت بۆ دەستپێکردن بە نوێژکردن)
Hadeeth details
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەردوو دەستەكانی هەتاوەکو ئاستی شانەکانی بەرزدەکردەوە: ئەگەر نوێژی داببەستایە
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزایان خوای لێبێت- دەڵێـت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەردوو دەستەكانی هەتاوەکو ئاستی شانەکانی بەرزدەکردەوە: ئەگەر نوێژی داببەستایە (دەستی بە نوێژ بکردایە -تەکبیرەی ئیحرامی^ بکردایە-)، وئەگەر تەكبیرەی بكردایە بۆ ڕکوع بردن، وئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە ؛ بە هەمان شێوە دەستەكانی بەرز دەكردەوە، ودەیفەرموو: (سَمِعَ الله لمن حَمِدَهُ رَبَّنَا وَلَكَ الحَمْدُ)^^، ولە کاتی سوجدە بردندا ئەمەی نەدەکرد». ^(تەکبیرەی ئیحرام: یەکەم -الله أکبر-ە کە دەووترێت بۆ دەستپێکردن بە نوێژکردن)، ^^(خودا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە كە حەمد وسوپاسی دەکەن، ئەی خودایە حەمد وسوپاس تەنها بۆ تۆیە)
Hadeeth details
هەرکەسێک لە نوێژدا (لە هەموو ڕکاتێکدا) سورەتی -الفاتحة- نەخوێنێت؛ ئەوا نوێژەکەى دروست نییە (قبوڵ ناکرێت)
لە عوبادەی کوڕی سامتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک لە نوێژدا (لە هەموو ڕکاتێکدا) سورەتی -الفاتحة- نەخوێنێت؛ ئەوا نوێژەکەى دروست نییە (قبوڵ ناکرێت)».
Hadeeth details
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتە نێو مزگەوتەوە، ولە پاشان پیاوێک هاتە نێو مزگەوتەوە ونوێژی کرد، وپاشان هات وسەلامی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، پێی فەرموو: بگەڕێوە نوێژەکە ئەنجام بدەرەوە (دووبارەی بکەرەوە)، چونکە تۆ نوێژت ئەنجام ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتە نێو مزگەوتەوە، ولە پاشان پیاوێک هاتە نێو مزگەوتەوە ونوێژی کرد، وپاشان هات وسەلامی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، پێی فەرموو: «بگەڕێوە نوێژەکە ئەنجام بدەرەوە (دووبارەی بکەرەوە)، چونکە تۆ نوێژت ئەنجام نەدا»، پیاوەکە چوو ونوێژی کرد وەکو جاری پێشوو، ودیسانەوە هاتەوە وسەلامی کرد وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جارێکی تر پێی فەرموو: «بگەڕێوە نوێژەکە ئەنجام بدەرەوە (دووبارەی بکەرەوە)، چونکە تۆ نوێژت ئەنجام نەدا»، کاتێک پیاوەکە سێ جار ئەمە ئەنجامدا، ووتی: سوێند بە ئەوەی کە تۆی بە هەق ناردووە، ناتوانم لەوە باشتر ئەنجام بدەم، فێرم بکە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر هەستایت بۆ نوێژکردن تەکبیر بکە (بڵێ: الله أکبر)، وپاشان ئەوەندەی بۆت دەگونجێت قورئان بخوێنە، پاشان بڕۆ بەرەو ڕکوع بردن هەتاوەکو دڵنیا وهێور دەبیت (لەم حاڵەتەدا)، پاشان هەستەرەوە هەتاوەکو بە ڕێکی دەوەستیت، پاشان بەرەو سوجدە بردن بڕۆ هەتاوەکو دڵنیا وهێور دەبیت (لەم حاڵەتەدا)، وپاشان هەستەرەوە هەتاوەکو دادەنیشیت بە دڵنیایی وهێوریەوە، وهەموو نوێژەکە بەم شێوەیە ئەنجام بدە».
Hadeeth details
لەنێوتان من نزیکترینم -لە شێوازی- ئەنجامدانى نوێژی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەمە چۆنیەتی نوێژکردنی بوو هەتا دونیای بەجێهێشت...
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- هاتووە كە : «لە هەموو نوێژێکدا تەکبیری دەووت (تەكبیر واته: ووتنی -الله أکبر-)، جا فەرز بێت یان فەرز نەبێت، کاتێک دەوەستا تەکبیری دەووت، وکاتێک ڕکوعی ببردایە تەکبیری دەووت، پاشان دەیووت: (سمع الله لمن حمده) واتە: (خوا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە -دەیانبیستێـت- کە حەمد وستایشی دەکات)، پاشان دەیووت: (ربنا ولك الحمد) واتە: (پەروەردگارمان، حەمد وستایش تەنها بۆ تۆ بێت)، پێش ئەوەى سوجدە ببات، پاشان کاتێک بەرەو سوجدە بردن دەچوو دەیووت: (الله أکبر)، پاشان تەکبیری دەووت کاتێک سەری بەرز دەکردەوە لە سوجدە بردن، دواتر تەکبیری دەووت کاتێک سوجدەی دەبرد، پاشان تەکبیری دەووت کاتێک سەری دیسانەوە لە سوجدە بردن بەرز دەکردەوە، پاشان تەکبیری دەووت کاتێک هەڵدەستایەوە لە دانیشتن لە هەردوو ڕکاتەكە، ولە هەموو ڕکاتێکدا ئەمانەى ئەنجامدەدا هەتا نوێژەکەی تەواو دەکرد، پاشان لە دوای تەواوبوونی نوێژەکە -ئەبو هوڕەیڕە- ووتی: «سوێند بە ئەوەى کە نەفسی منی بەدەستە، لەنێوتان من نزیکترینم -لە شێوازی- ئەنجامدانى نوێژی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەمە چۆنیەتی نوێژکردنی بوو هەتا دونیای بەجێهێشت».
Hadeeth details
فەرمانم پێکراوە کە لە سەر حەوت ئێسک سوجدە بەرم
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزاى خوايان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «فەرمانم پێکراوە کە لە سەر حەوت ئێسک سوجدە بەرم: لەسەر نێوچەوان وبەدەستی ئاماژەی بۆ لووتی کرد (واتا نێوچاوان ولووت یەکەم ئەندامە)، وهەردوو دەستەكان، وهەردوو ئەژنۆكان، وسەرە پەنجەی پێیەكان، وجلەکان وقژم کۆنەکەمەوە (لەكاتی نوێژكردندا)».
Hadeeth details
(ئەو كاتەی) پەروەردگار نزیكترینە لە بەندەوە ؛ لە سێیەكی کۆتایی شەو
لە ئەبی ئومامەوە دەڵێت: عەمرو ئیبن عەبسە -ڕەزای خوای لێبێت- پێمی ووت كە گوێی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووە كە فەرموویەتی: «(ئەو كاتەی) پەروەردگار نزیكترینە لە بەندەوە ؛ لە سێیەكی کۆتایی شەو، ئەگەر توانیت لەو كەسانە بە كە یادی الله دەكەن لەو ماوەیەدا».
Hadeeth details
ئێوە پەروەردگارتان دەبینن هەروەکو چۆن ئەم مانگە دەبینن
لە جەریری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لەلای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووین وسەیری مانگی کرد لە شەوی چواردەدا (شەوی بەدردا)، وفەرمووی: «ئێوە پەروەردگارتان دەبینن هەروەکو چۆن ئەم مانگە دەبینن، بۆ بینینی تووشی هیچ ناڕەحەتیەک نابن، هەتا دەتوانن هیچ شتێک نەبێـتە ڕێگر لەئەنجامدانی نوێژ لە پێش دەرچوونی خۆر (نوێژی بەیانی) ولە پێش ئاوابوونی خۆر (نوێژی عەسر)؛ ئەوا ئەنجامیان بدەن». پاشان -ئەم ئایەتەی- خوێندەوە: «{وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ الْغُرُوبِ} واتە: {و بەستایشی پەروەردگارت تەسبیحات بکە پێش ھەڵھاتنی خۆر وپێش ئاوا بوونیشی}».
Hadeeth details
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دوو ڕکاتی سونەتی پێش نوێژی بەیانیدا: ﴿قل يا أيها الكافرون -سورەتی الکافرون-﴾ و﴿قل هو الله أحد -سورەتی الإخلاص-﴾ی دەخوێند...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دوو ڕکاتی سونەتی پێش نوێژی بەیانیدا: ﴿قل يا أيها الكافرون -سورەتی الکافرون-﴾ و﴿قل هو الله أحد -سورەتی الإخلاص-﴾ی دەخوێند».
Hadeeth details
ئەوەی پارێزگاری لە ئەنجامدانی (نوێژی بەیانی ونوێژی عەسر -بەردەین:البردین-) بکات؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی پارێزگاری لە ئەنجامدانی (نوێژی بەیانی ونوێژی عەسر -بەردەین:البردین-) بکات؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە».
Hadeeth details
هەرکەسێک نوێژی بەیانی بکات؛ ئەوا لە ژێر -پەیمان و- پاراستنی خودایە
لە جوندوبی کوڕی عبداللەی قەسریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک نوێژی بەیانی بکات؛ ئەوا لە ژێر -پەیمان و- پاراستنی خودایە، بترسن وهۆشداربن لەوەى خواى گەورە بانگتان نەکات لەسەر شکاندنی شتێک لە پەیمانەکانی، هەرکەسێک خواى گەورە بانگی بکات بۆ لێپرسینەوە لەسەر پەیمانەکانى ؛ پێی دەگات وسزای دەدات، پاشان لەسەر ڕووی فڕێی دەداتە ئاگری دۆزەخەوە».
Hadeeth details
ئەوەی واز لە نوێژی عەسر بهێنێت؛ ئەوا کردەوەکانی پوچەڵ دەبێتەوە
لە بورەیدەی کوڕی حوصەیبەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: زوو نوێژی عەسر ئەنجامبدەن، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی واز لە نوێژی عەسر بهێنێت؛ ئەوا کردەوەکانی پوچەڵ دەبێتەوە».
Hadeeth details
‹
1
2
...
10
11
12
13
14
15
16
...
30
31
›
Share
Use the QR code to easily share the message of Islam with others
Copy Link
copied!
پهیوهندیمان پێوه بكه
×
ناو
پۆستی ئهلیكترۆنی (ئیمەیڵ)
دهقی پهیامـهكه
پهیوهندیمان پێوه بكه
×
سوپاس بۆ پهیامهكهت... به یارمهتی خوا تهماشا دهكرێت
Share