- خوێندنی نزای ئیستیفتاح بە بێدەنگی ؛ ئەگەرچیش نوێژەكە بە دەنگی ئاشكرا قورئانی تێدا بخوێندرێت.
- بەپەرۆشی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- بۆ زانینی حاڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەكاتی جوڵە وبێدەنگ بوونیدا ؛ بۆئەوەى بیزانن و وەكو ئەو كردەوە بكەن.
- شێوازی تر هاتووە بۆ ووتنی نزای ئیستیفتاح، باشتر وایە مرۆڤ ئەو نزا ئیستیفتاحانە بخوێنێت كە لە پێغەمبەرەوە بە سەحیحی هاتووە -صلى اللە علیە وسلم-، وهەرجارەی یەكێكیان بخوێنێت.