لە ئەبی هوڕەیڕەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مافە لەسەر هەموو مسوڵمانێک جارێک خۆی بشوات لە هەموو حەوت ڕۆژێکدا ؛ کە سەر ولاشەی...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ماف وئەركە لەسەر هەموو مسوڵمانێكی باڵغ وئاقڵ ؛ یەك جار خۆی بشوات لەهەموو حەوت ڕۆژێكدا، لەم ڕۆژە...
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «پێنج شت لە فیترەتەوەیە (فیترەت: واتا کردەوە...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتە پێنج كردەوە لە ئاینی ئیسلامە وسونەتی پێغەمبەرانە: یەكەم: خەتەنەكردن، بریتیە لەبڕینی پێستی زیادە لەسەر چوو...
لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێك بووم مەزیم زۆر لێدەردەچوو، وشەرمم کرد پرسیار لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بکەم بەهۆی ئ...
عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە مەزی زۆری لێدەردەچوو، ئەمیش ئاوێكی سپی تەنك ولینجە لە چوكی پیاو دەردەچێت لەكاتی شەهوە...
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر خۆی بشۆردایە بەهۆی لەشگران بوونیەوە، سەرەتا دەستەك...
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر بیویستایە خۆی بشوات بەهۆی لەشگران بوونی ؛ سەرەتا دەستەكانی دەشۆرد، پاشان دەستنوێژی دەگرت وەکو شێوازی دەستنوێژگرتن...
لە عەماری کوڕی یاسرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ناردمی بۆ پێویستیەک ، لە ڕێگادا تووشی لەشگرانی بووم، وئاوم دەست نەکەو...
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- عەماری كوڕی یاسری نارد لەسەفەرێكدا -ڕەزای خوای لێبێت- بۆ جێبەجێكردنی پێویستیەك، بەڵام ئەو تووشی لەشگرانی بوو ؛ بەهۆی جوو...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مافە لەسەر هەموو مسوڵمانێک جارێک خۆی بشوات لە هەموو حەوت ڕۆژێکدا ؛ کە سەر ولاشەی تێدا دەشوات».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «پێنج شت لە فیترەتەوەیە (فیترەت: واتا کردەوە سروشتیە پاکەکان کە خۆشەویستن لای مرۆڤی باوەڕدار): خەتەنەکردن، و لابردنی موی دامێن، وكورتكردنەوەی سمێڵ، وبڕینی نینۆکەکان، ولابردنی مووی بن باڵ».

لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێك بووم مەزیم زۆر لێدەردەچوو، وشەرمم کرد پرسیار لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بکەم بەهۆی ئەوەی کە کچەکەی هاوسەرم بوو، بۆیە داوام لە میقدادی کوڕی ئەسوەد کرد کە پرسیاری لێبکات، ئەویش -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «تەنها چووكی -ئەندامی زاوزێی- دەشۆرێت، ودەستنوێژ دەگرێت». ولە گێڕانەوەی [بخاري]دا، فەرمووی: «دەستنوێژ بگرە وچووكت بشۆ».

لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر خۆی بشۆردایە بەهۆی لەشگران بوونیەوە، سەرەتا دەستەكانی دەشۆرد پاشان دەستنوێژی دەگرت وەکو شێوازی دەستنوێژگرتن بۆ نوێژ، دواتر خۆی دەشۆرد، پاشان پەنجە تەڕەکانی دەهێنا بە ناو قژیدا، هەتا دڵنیا دەبوو کە پێستی تەڕ بووە، سێ جار ئاوی دەکرد بەسەر سەریدا، پاشان هەموو لاشەی دەشۆرد، وعائیشە دەڵێت: من وپێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لە یەک تەشت خۆمان دەشۆرد، هەردووکمان ئاومان لێی دەردەهێنا».

لە عەماری کوڕی یاسرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ناردمی بۆ پێویستیەک ، لە ڕێگادا تووشی لەشگرانی بووم، وئاوم دەست نەکەوت تاخۆم بشۆرم، بۆیە ئەملاو ئەولام کرد بە خۆم لە ناو خۆڵدا هەروەکو چۆن ئاژەڵ ئەملاو ئەولا دەکات لە سەر خۆڵدا، پاشان هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وئەمەم بۆی باسکرد، فەرمووی: «بەس بوو بۆت کە بە دەستەکانت تەنها ئەمە ئەنجام بدەیت»، پاشان: یەک جار دەستەكانی (ناو لەپەکانی) دا بە سەر زەویدا، دواتر ناو لەپی چەپی مەسحكرد بەسەر پشتی دەستی ڕاستی، هەروەها دیوی سەرەوەی هەردوو دەستەکانی وڕووی پێ مەسح کرد.

لە موغيرەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەر بووم -صلى اللە علیە وسلم- لەسەفەرێکدا، چووم بۆ ئەوەی خوفەکەی دابنێم، فەرمووی: «وازیان لێبێنە؛ چونکە من بە دەستنوێژەوە لە پێم کردوون»، ومەسحی لەسەریان کرد.

لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: فاتیمەی کچی ئەبی حوبەیش پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: تووشی سوڕی مانگانە (حەیز) دەبم بەبەردەوامی، وپاك نابمەوە، ئایا واز لە نوێژ کردن بهێنم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نەخێر، ئەوە تەنها دەمارێکە (خوێنی لێوە دەردەچێت)، واز لە نوێژكردن بهێنە بەپێی -ماوەی- ئەو ڕۆژانەی تووشی سوڕی مانگانە دەبوویت تێیاندا، پاشان خۆت بشۆ ونوێژ بکە».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان هەستی بەشتێک کرد لە سکیدا، تووشی گومان بوو ئایا هیچ شتێکی لێوە دەرچووە یان نا، ئەوا با لە مزگەوت دەرنەچێـت هەتاوەکو دەنگێک دەبیستێت یان بۆنێک دەکات».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر سەگ لە جامی (کەرەستەی خواردن وخواردنەوەى) یەکێک لە ئێوە ئاوی خواردەوە؛ ئەوا با حەوت جار بیشۆرێت».

لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر بانگبێژ بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، ویەکێکتان بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (أشهد أن لا إله إلا الله)، (ئەویش) بڵێت: (أشهد أن لا إله إلا الله)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (أشهد أن محمدا رسول الله)، (ئەویش) بڵێت: (أشهد أن محمدا رسول الله)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (حي على الصلاة)، (ئەویش) بڵێت: (لا حول ولا قوة إلا بالله)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (حي على الفلاح)، (ئەویش) بڵێت: (لا حول ولا قوة إلا بالله)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، (ئەویش) بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (لا إله إلا الله)، (ئەویش) بڵێت: (لا إله إلا الله) ؛ لە دڵیەوە ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە».

لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووە کە دەیفەرموو: «ئەگەر گوێ بیستی بانگ بێژ بون ئەوا ئەوە بڵێن کە ئەو دەیڵێت پاشان سەڵاتم لەسەر بدەن، هەرکەسێک سەڵاتێک لەسەر من بدات ئەوا خواى گەورە بەهۆیەوە دە سەڵاتى لەسەر دەدات، پاشان داوا لە خواى گەورە بکەن وەسیلەت -ببەخشێت- بە من، چونکە ئەوە پلەیەکە لە بەهەشتدا، تەنها بۆ یەک بەندەیە لە بەندەکانى الله، وهیوام ئەوەیە ئەو کەسە من بم، هەرکەسێک داواى وەسیلەتم بۆ بکات ئەوا شەفاعەتی من بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت».

لە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگبێژ دەبێت، بڵێت: (أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، رَضِيتُ بِاللهِ رَبًّا وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولًا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا)^، ئەوا خواى گەورە لە تاوانەکانى خۆش دەبێت». ^(واتە: شاهێدی دەدەم بەوەى کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، خودا تاکە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وشاهێدی دەدەم بەوەى کە موحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە، وڕازی بووم بەوەى کە الله پەروەردگارم بێت، وڕازی بووم بەوەى موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەرم بێت، وڕازی بووم بەوەى کە ئیسلام ئاینم بێت).