- فەزڵی عەلی کوڕی تاڵب -ڕەزاى خواى لێبێت- ؛ چونکە شەرم ڕێگری لێنەکرد لەوەى پرسیار بکات لە ڕێگەى کەسێکی ترەوە.
- نوێنەرایەتی لە داواكردنی فەتوا ؛ ڕێگەپێدراوە.
- ڕێگەپێدراوە مرۆڤ باسی شتێک بکات کە شەرم دەکرێت لە باسکردنی ؛ بەمەرجێک بۆ بەرژەوەندیەکی پێویست بێت.
- پیسی (مەزی)، و واجبێتی لابردنی وشۆردنی شوێنەواری لەسەر لاشە وجل وبەرگ
- دەرچوونی (مەزی) دەستنوێژ دەشکێنێت.
- واجبێتی شۆردنی چووک(زەکەر) بەتەواوی ؛ چونكە لە فەرموودەی تر دا هاتووە.