- لیكی سەگ پیسە لە شەرعدا.
- ئەگەر سەگ زمانی دا لە دەوریەک -دەفرێک-، ئەوا دەفرەکە پیس دەبێت، وئەو ئاوەی کە ماوەتەوە بەهەمان شێوە پیس بووە.
- پاککردنەوە بە خۆڵ -قوڕ- ودووبارە شۆردنەوەی حەوت جار ؛ ئەمە تایبەتە بە شتێک کە سەگ دەم وزمانى لێدا بێت، بەڵام شتێک میز یان پاشەڕۆ یان هەر پیسیەکی تری سەگی بەسەرەوە بێت ؛ ئەم شێوازە پاككردنەوە نایگرێتەوە.
- چۆنیەتی شۆدنی دەوری -دەفر:پەرداخ- بە خۆڵ: ئاو دەکاتە نێو دەفرەكە وخۆڵ دەكات بەسەریدا، پاشان دەفرەكە بەم تێكەڵەیە لە خۆڵ وئاو -قوڕ- دەشوات.
- ڕووکەشی فەرموودەکە گشتیە وهەموو سەگەکان دەگرێتەوە، تەنانەت ئەو سەگانەیشی کە شەریعەت ڕێگەى بە ڕاگرتنیان داوە، وەکو سەگی ڕاوکردن وپاسەوانى وسەگی شوانی.
- سابون وڕووەکی ئەشنان جێگاى خۆڵ -قوڕ- ناگرێتەوە بۆ پاککردنەوە؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەدەق باسی خۆڵی كردووە.