- دووبارە ووتنەوەى بانگ لە پاش بانگبێژەوە ؛ ئامۆژگاری پێكراوە.
- ڕوونكردنەوەی فەزڵ وپاداشتی سەڵاتدان لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەپاش دووبارە ووتنەوەی بانگ.
- ئامۆژگاری كردن بۆ داواكردن لە خوای گەورە بۆئەوەی وەسیلەت ببەخشێت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ پاش سەڵاتدان لەسەری.
- ڕوونکردنەوەى ماناى وەسیلەت وبەرزی پلە وباسی، وتەنها بۆ یەک بەندە دەبێت.
- ڕوونکردنەوەى فەزڵ وڕێزداری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چونکە تایبەتکراوە بەو پلە بەرز وبڵندە.
- هەرکەسێک داوا لە خواى گەورە بکات کە وەسیلەت ببەخشێت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەوا شەفاعەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت.
- ڕوونکردنەوەى سادەیی وبێ فیزی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چونکە داواى لە ئومەتەکەى کردووە کە نزای بۆ بکەن بۆئەوەى بگات بەو پلەیە، هەرچەندە ئەو پلەیە بۆ ئەو دەبێت.
- چاكەكردن بە دە هێندە دەنووسرێت ئەمیش لە فراوانی فەزڵ وڕەحمەتی خوای گەورەیە.