- واجبێتی خۆشۆردن لەسەر ئەو ئافرەتەى ڕۆژەكانی -ماوەی- سووڕی مانگانەی تەواو بووە.
- واجبێتی نوێژ کردن لەسەر ئەو ئافرەتەى تووشی ئیستیحازە* بووە. *(ئیستیحازە: ئەو خوێنەیە کە تووشی هەندێک ئافرەت دەبێت ولە پاش تەواوبوونی کاتی سوڕی مانگانەوە -کاتی حەیزەوە- هەر بەردەوام دەردەچێت، واتا هیچ پەیوەندییەکی نییە بە سووڕی مانگانەوە)
- سوڕی مانگانە -حەیز-: خوێنێكی ئاساییە لە ئەندامی زاوزێی ئافرەتی باڵغەوە دەردەچێت، مانگانە لەچەند ڕۆژێكی دیاریكراو تووشی دەبێت.
- ئیستیحازە: ئەو خوێنەیە لە ئەندامی زاوزێی ئافرەتەوە دەردەچێـت لەكاتی تر ؛ جگە لەكاتی سوڕی مانگانەی ئاسایی، وئەم خوێنە لەنزیكترین شوێنەوە دەردەچێت نەك لە قوڵی ئەندامی زاوزێوە.
- جیاوازی نێوان خوێنی سوڕی مانگانە وخوێنی ئیستیحازە: خوێنی سوڕی مانگە ڕەش سوتێنەرە وبۆنێكی ناخۆشی هەیە، بەڵام خوێنی ئیستیحازە تەنكە وبۆنی ناخۆش نییە.