- ڕێگەپێدراوی مەسح کردن لەسەر خوفەکان وهاوشێوەكانی ودەبێت كاتێك لەپێی كردوون دەستنوێژی هەبوو بێت، مەسحكردنەكە تەنها بۆ پاش -ڕوودانی [دەستنوێژشكانی] بچووك- دەبێـت وەكو: با دەرچوون، وخەوتن، هتد، بەڵام سەبارەت بە ڕوودانی [دەستنوێژشكانی] گەورە وەكو: لەشگرانی، وهتد ؛ پاش ئەوەی ئەمانە ڕوویاندا دەبێت خۆی بشوات لەگەڵ شۆردنی پێیەكانیشی.
- مەسح کردن یەک جار دەبێت لە دیوی سەرەوەى خوفەکان نەک دیوی ژێرەوەى ؛ هەروەکو لە دەقەکاندا هاتووە.
- چەند مەرجێك هەیە بۆ دروستێتی مەسحكردن لەسەر خوفەكان وهاشێوەكانی: دەبێت كاتێك لەپێی كردوون دەستنوێژی تەواوی هەبوو بێت، ودەبێت خوفەكە پاك بێت، ودەبێت خوفەكە ئەو شوێنانەی پێی دابپۆشێت كە لەدەستنوێژگرتندا دەشۆردرێن، ومەسحكردنەكە تەنها بۆ پاش -ڕوودانی [دەستنوێژشكانی] بچووك- دەبێـت وەكو: با دەرچوون، وخەوتن، هتد، بەڵام سەبارەت بە ڕوودانی گەورە وەكو: لەشگرانی، وهتد ؛ پاش ئەوەی ئەمانە ڕوویاندا دەبێت خۆی بشوات لەگەڵ شۆردنی پێیەكانیشی، ودەبێت مەسحكردن لەو ماوەیەدا بێت كە لە شەریعەتدا دیاركراوە: شەو وڕۆژێك بۆ نیشتەجێبوو، وسێ ڕۆژ وشەوەكانی بۆ ڕێبوار.
- بەپێچواندن -قیاس- لەسەر خوفەکان ؛ هەموو شتێکی تر دەگرێتەوە کە پێیەکان دابپۆشێت وەکو گۆرەوییەکان وشتی تر، وڕێگەپێدراوە وەکو خوف مەسحیان لەسەر بکرێت.
- ڕەوشت جوانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وجوانى شێوازی فێرکردنی، کاتێک نەیهێشت موغیرە خوفەکانى دابکەنێت، پاشان هۆکارەکەی ڕوونکردەوە: ئەو پاش دەستنوێژگرتن لە پێی کرووە؛ ئەمیش بۆئەوەى دڵنیا وئارام بێت، وحوکمەکە بزانێت وهەست بە دڵ شکاندن نەکات.