- خۆشۆردن -غوسڵ- بۆ لابردنی لەشگرانی دوو جۆرە: دروست وكامڵ، خۆشۆردنی دروست ئەوەیە مرۆڤ نیەتی پاكبوونەوە بهێنێت، پاشان ئاو بکات بەسەر هەموو لاشەیدا ؛ لەگەڵ ئاو ڕادانە نێو دەم ودەركردنی وئاو هەڵمژینە نێو لووت ودەركردنی، بەڵام خۆشۆردنی كامڵ ئەوەیە وەكو شێوازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی بشوات بۆ لابردنی لەشگرانی.
- لەشگران -جەنابە- ئاماژەیە بۆ هەركەسێك مەنی دەرچوو بێت یان جووت بووبێت ئەگەرچیش مەنی دانەبەزی بێت لەپاش جووتبوونەكە.
- دروستێتی سەیرکردنی عەورەتی -شەرمگەى- هاوسەر، وخۆشۆردنیان بە یەک تەشت ئاو.