- خوێندنی هەر سورەتێک یان زیکرێکی تر شوێنی سورەتی -الفاتحة- ناگرێتەوە ؛ ئەگەر بتوانێت سورەتی -الفاتحة- بخوێنێت.
- پوچەڵی ونادروستی ئەو ڕكاتەی کە سورەتی -الفاتحة-ی تێدا نەخوێندراوە، ئەگەر بە ئەنقەست یان بە نەزانین یان لە بیری بچێـت، چونکە خوێندنی پایەیەکە لە پایەکانی نوێژ، وفەرزێتی پایە هەرگیز لاناچێـت.
- خوێندنی سورەتی -الفاتحة- لەسەر نوێژخوێنی پشتی ئیمام لادەچێـت؛ ئەگەر نوێژخوێنەكە گەیشتە نوێژی بەكۆمەڵ وئیمامەكە لەكاتی ڕكوع بردن بوو.