- هاندان وئامۆژگاری بۆ خۆشۆردن لە ڕۆژی جومعەدا، ودەبێت پێش چوون بۆ نوێژی جومعە بێت.
- فەزڵ وپلە وپایەى زوو چوون بۆ نوێژی جومعە لە كاتە سەرەتاكانی ڕۆژدا.
- هاندان وئامۆژگاری بۆ دەست پێشخەری كردن لە ئەنجامدانی كردەوە چاكەكان.
- فریشتەکان ئامادەى نوێژی جومعە دەبن وگوێ لە وتارەکە دەگرن.
- فریشتەکان وەستاون لە لای دەرگای مزگەوتەکان، یەک لە دوای یەک ناوى ئەوانە دەنووسن کە دێن بۆ نوێژی هەینی.
- ئیبن ڕەجەب دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (ئەوەى ڕۆژی جومعە خۆی بشوات پاشان بچێت) ؛ بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە خۆشۆردن بۆ نوێژی هەینی سونەتە لەسەرەتای دەرچوونی خۆرەوە هەتاوەكو كۆتا كاتی چوون بۆ نوێژی هەینی.