/ هەرکەسێک نوێژێکی لەبیرچوو ؛ ئەوا با نوێژەکە ئەنجامبدات ئەگەر بیری کەوتەوە، وهیچ کەفارەتێکی نیە مەگەر ئەوە نەبێت

هەرکەسێک نوێژێکی لەبیرچوو ؛ ئەوا با نوێژەکە ئەنجامبدات ئەگەر بیری کەوتەوە، وهیچ کەفارەتێکی نیە مەگەر ئەوە نەبێت

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک نوێژێکی لەبیرچوو ؛ ئەوا با نوێژەکە ئەنجامبدات ئەگەر بیری کەوتەوە، وهیچ کەفارەتێکی نیە مەگەر ئەوە نەبێت : {وَأَقِمِ الصَّلاةَ لِذِكْرِي} [طه: 14] {و بەچاکی نوێژ ئەنجام بدە بۆئەوەی هەمیشە منت لە یاد بێت}».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەركەسێك ئەنجامدانی نوێژێكی فەرزی لەبیرچوو ؛ هەتاوەكو كاتەی نەما، ئەوا دەبێت دەستبەجێ نوێژەكە ئەنجام بدات ؛ هەركاتێك بیری كەوتەوە كە ئەو نوێژەی نەكردووە، هیچ شتێك تاوانی وازهێنان لەو نوێژە ناسڕێتەوە ودایناپۆشێت مەگەر ئەنجامدانەوەی نەبێت كاتێك بیری دەكەوێتەوە، خوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: {وَأَقِمِ الصَّلاةَ لِذِكْرِي} [طه: 14] {و بەچاکی نوێژ ئەنجام بدە بۆئەوەی هەمیشە منت لە یاد بێت} ؛ ڕاڤەیەك بۆ ئەم ئایەتە ئەوەیە نوێژ بەڕێكی وتەواوی ئەنجام بدە هەركاتێك بیرت كەوتەوە كە لەبیرت چووە ؛ ئینجا كاتی نوێژ مابێت یان نەما بێت.

Hadeeth benefits

  1. ڕوونكردنەوەی گرنگی نوێژە فەرزەكان وكەمتەرخەم نەبوون لە ئەنجامدانیان وقەزاكردنەوەیان.
  2. دواخستنی نوێژ لەكاتەكەی خۆی بەبێ بیانوو -بەبێ عوزر- ؛ ڕێگەپێدراو نییە.
  3. واجبێتی قەزاکردنەوە وئەنجامدانى نوێژ لەسەر : - ئەو کەسەی لەبیری چووە ئەگەر بیری کەوتەوە. - کەسی خەوتوو ئەگەر هەستا لە خەو.
  4. واجبێتی پەلەکردن لە قەزاکردنەوە وئەنجامدانى نوێژەکان ودوا نەخستنیان؛ ئەگەرچیش لە كاتی نەهی لێكراودا بێت، بەڵام مەبەست ئەوە نییە نوێژەکان بەخێرایی ئەنجام بدات.