- گرنگی خشوع وئامادەبوونی دڵ لەنوێژدا، وشەیتان كۆشش دەكات بۆئەوەی نوێژ تێكبدات لە نوێژخوێن وگومانی لەلا دروست بكات.
- پەناگرتن بە خواى گەورە لە شەیتان لەکاتی نوێژدا ؛ سونەتە، وئەمیش بە ووتنی: (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) وزیکرەکانى تر کە -پەناگرتن:تعویذ-یان تێدایە، لەگەڵ تفکردن بە لای چەپدا سێ جار بەڵام بەشێوەیەک بێت لەکاتى نوێژی جەماعەتدا کەسی تەنیشتی ئازار نەدات، وبڕێکی زۆر کەم تف بکات بەسەری زمانی.
- ڕوونکردنەوەى ئەو حاڵەى هاوەڵان لەسەری بوون -ڕەزای خوایان لێبێت- ؛ کاتێک تووشی کێشە دەبوون دەگەڕانەوە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەى چارەسەری بکات بۆیان.
- زیندوویی دڵی هاوەڵان، وهیمەت وهەوڵدانیان بۆ قیامەت.