/ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە بەینی دوو سوجدەکەدا دەیووت: (رب اغفر لي، رب اغفر لي )

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە بەینی دوو سوجدەکەدا دەیووت: (رب اغفر لي، رب اغفر لي )

لە حوزەیفەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە بەینی دوو سوجدەکەدا دەیووت: (رب اغفر لي، رب اغفر لي ) واتە: (پەروەردگارم لێم خۆش بە، پەروەردگارم لێم خۆشبە)».

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەكاتی دانیشتنی نێوان دوو سوجدەکە دەیووت: (رب اغفر لي، رب اغفر لي ) واتە: (پەروەردگارم لێم خۆش بە، پەروەردگارم لێم خۆشبە)، ودووبارەی دەكردەوە. ومانای (رب اغفر لي * پەروەردگارم لێم خۆش بە) ئەوەیە: بەندە داوا لە پەروەردگاری دەكات كە گوناهەكانی بسڕێتەوە وعەیب وكەموكورتیەكانی دابپۆشێت.

Hadeeth benefits

  1. ووتنی ئەم نزایە لەنێوان دوو سوجدەکە لەنوێژی فەرز وسونەتدا ؛ فەرمانیپێكراوە لەشەریعەتدا.
  2. دووبارە ووتنەوەى زیکری: (رب اغفر لي) ؛ ڕێگەپێدراوە، و واجب ئەوەیە یەك جار بووترێت.