- ترسناكی دواكەوتن لە نوێژی كۆمەڵ لەمزگەوتدا.
- دووڕووەكان مەبەستیان لەپەرستنەكانیان تەنها ڕیا وناوبانگە، بۆیە تەنها ئەو كاتانە دێن بۆ مزگەوت كە خەڵكی دەیانبینن.
- گەورەیی پاداشتی نوێژی بەیانی وعیشا لەگەڵ کۆمەڵدا، وشایەنی ئەوەن بەكۆمەڵ ئەنجام بدرێن ئەگەر بە گاگۆڵکێش بچێت بۆ نوێژ.
- پارێزگاری كردن وبەردەوامبوون لە ئەنجامدانی نوێژی عیشا وبەیانی ؛ سەلامەتیە لە دووڕوویی، ودواكەوتن لێیان لەسیفەتی دووڕووەكانە.