- شوێنی ووتنی ئەم تەشەهودە -تەحیاتە- لەكاتی دانیشتنە پاش کۆتا سوجدە ؛ لە هەموو نوێژێکی دوو ڕكاتی، وهەروەها دەووترێت لەكۆتایی ڕكاتی دووەمی هەموو نوێژێكی سێ ڕکاتی وچوار ڕکاتی.
- واجبێتی ووتنی تەحیات -تەشەهود-، وڕێگەپێدراوە بە هەرشێوازێك شایەتمان بهێنێت لەو شێوازانەی لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى اللە علیە وسلم- .
- ڕێگەپێدراوە نزاکردن لە ناو نوێژدا بەو شێوەیەی پێی خۆشە ؛ بەمەرجێک تاوانى تێدا نەبێت.
- سونەتە لە نزاکردندا ؛ سەرەتا مرۆڤ بە نزاکردن بۆ نەفسی خۆی دەست پێبکات.