لاپهڕهی سهرهكی
ئێمه كێین
ku
العربية - عربي
English - إنجليزي
español - إسباني
português - برتغالي
Kiswahili - سواحيلي
Français - فرنسي
Русский - روسي
اردو - أردو
italiano - إيطالي
Türkçe - تركي
አማርኛ - أمهري
ไทย - تايلندي
සිංහල - سنهالي
Wikang Tagalog - فلبيني تجالوج
Tiếng Việt - فيتنامي
नेपाली - نيبالي
Hausa - هوسا
Wollof - ولوف
বাংলা - بنغالي
ئۇيغۇرچە - أيغوري
অসমীয়া - آسامي
فارسی - فارسي
فارسی دری - دري
azərbaycanca - أذري
Ўзбек - أوزبكي
Deutsch - ألماني
Shqip - ألباني
فلبيني مرناو - فلبيني مرناو
български - بلغاري
ဗမာ - بورمي
bosanski - بوسني
polski - بولندي
தமிழ் - تاميلي
татар теле - تتاري
română - روماني
svenska - سويدي
нохчийн мотт - شيشاني
Soomaali - صومالي
тоҷикӣ - طاجيكي
Pulaar - فولاني
कश्मीरी - كشميري
한국어 - كوري
македонски - مقدوني
bahasa Melayu - ملايو
മലയാളം - مليالم
magyar - هنجاري مجري
हिन्दी - هندي
Èdè Yorùbá - يوربا
ελληνικά - يوناني
қазақ тілі - كازاخي
עברית - عبري
中文 - صيني
Bahasa Indonesia - إندونيسي
dansk - دنماركي
پښتو - بشتو
أنكو - أنكو
Luganda - لوغندي
తెలుగు - تلقو
日本語 - ياباني
ትግርኛ - تجريني
Кыргызча - قرغيزي
Kurdî - كردي
Nederlands - هولندي
čeština - تشيكي
українська - أوكراني
eesti - إستوني
suomi - فنلندي
Адыгэбзэ - شركسي
Norwegian - نرويجي
ქართული - جورجي
tamashaq - طارقي
ދިވެހި - ديفهي
slovenčina - سلوفاكي
Türkmençe - تركماني
башҡорт теле - بلوشي
afaan oromoo - أورومو
ភាសាខ្មែរ - خميرية
ಕನ್ನಡ - كنادي
Bassa - الباسا
Lingala - لينغالا
lietuvių - ليتواني
bamanankan - بامبارا
Soninke - سوننكي
Malagasy - ملاغاشي
Mandinka - مندنكا
Sängö - سانجو
Српски - صربي
Afaraf - عفري
Kinyarwanda - كينيارواندا
Jóola - جوالا
Bi zimanê Kurdî - كردي كرمنجي
Akan - أكاني
Chichewa - شيشيوا
ગુજરાતી - غوجاراتية
Mõõré - موري
créole - كريولي
ພາສາລາວ - لاو
لاپهڕهی سهرهكی
ئێمه كێین
Contact Us
لە جوندوبی کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر-صلى اللە علیە وسلم- بوو پێنج (شەو) پێش ئەوەى بمرێت فەرمووی: « من بەڕائەتی خۆم دە...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێش مردنی باسی پلەی خۆی دەکات لای خوای گەورە -سبحانه وتعالى-، کە گەیشتووەتە بەرزترین پلەکانی خۆشەویستی، هەروەکو چۆن پێغە...
لە ئەبی هەیاجی ئەسەدیەوە دەڵێت: عەلی -ڕەزای خوای لێبێت- پێمی ووت: «ئایا ڕەوانەت بکەم لە سەر ئەو ڕێنماییانەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- منی لەسەر...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوەڵانی دەنارد بۆئەوەى هیچ پەیکەر وبت و وێنەى ڕۆح لەبەرێک ئەگەر بەرجەستکراو بێـت یان نا ؛ نەهێڵنەوە، هەمووی لاببەن وبیش...
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «شومیەتی شیرکە (هاوەڵدانانە بۆ خوای گەورە)، شومیەتی شیرکە، ش...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە لە شومیەتی، ئەمیش بریتیە لە ڕەشبینی لە هەرشتێكی بیستراو یان بینراو، لە باڵندە وئاژەڵ ونەخۆش وژمارە وڕۆژەكان...
لە عیمرانی کوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ئێمە نییە: ئەو کەسەی باوەڕی هەبێت بە شومیەتی لە شتێ...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک دەفەرموێت: (لەئێمە نییە)؛ ئەمە هەڕەشەیە لە کەسانێک لە ئومەتەکەى کە هەندێک کردەوە دەکەن، لەو کردەوانەش: یەکەم: (...
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوازرێتەوە، وشومیەتی نییە، وفەئلم پێ خۆش...
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە بیروباوەڕی خەڵكی جاهیلیەت بەوەی نەخۆشی خۆی دەگوازرێتەوە بۆ كەسێكی تر ؛ بەبێ قەدەری خوای گەورە،...
من بەڕائەتی خۆم دەکەم لای خوای باڵادەست کە کەسێک بکەم بە خەلیلی خۆم
لە جوندوبی کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر-صلى اللە علیە وسلم- بوو پێنج (شەو) پێش ئەوەى بمرێت فەرمووی: « من بەڕائەتی خۆم دەکەم لای خوای باڵادەست کە کەسێک بکەم بە خەلیلی خۆم^، خوای گەورە منی کردووە بە خەلیلی خۆی هەروەکو چۆن ئیبراهیمی کرد بە خەلیلی خۆی، ئەگەر کەسێکم بکردایە بە خەلیلی خۆم لە ئومەتەکەمدا ئەوا ئەبو بەکرم دەکرد بە خەلیلی خۆم، ئەوانەی پێش ئێوە گۆڕی پێغەمبەرەکانیان دەکرد بە مزگەوت، ئێوە گۆڕستانەکان نەکەن بە مزگەوت، من نەهیتان لێ دەکەم لە ئەو کارە». ^(خەلیل: واتە ئەوپەڕی پلەی خۆشەویستی)
Hadeeth details
ئایا ڕەوانەت بکەم لە سەر ئەو ڕێنماییانەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- منی لەسەر ڕەوانە کرد؟ هەر پەیکەرێک یان وێنەیەکت^ بینی بیشکێنە وتێکی بدە...
لە ئەبی هەیاجی ئەسەدیەوە دەڵێت: عەلی -ڕەزای خوای لێبێت- پێمی ووت: «ئایا ڕەوانەت بکەم لە سەر ئەو ڕێنماییانەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- منی لەسەر ڕەوانە کرد؟ هەر پەیکەرێک یان وێنەیەکت^ بینی بیشکێنە وتێکی بدە، وهەر گۆڕێکی بەرزکراوە وڕازێندراوەت بینی تەختی بکە لەگەڵ زەویدا».
Hadeeth details
شومیەتی شیرکە (هاوەڵدانانە بۆ خوای گەورە)
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «شومیەتی شیرکە (هاوەڵدانانە بۆ خوای گەورە)، شومیەتی شیرکە، شومیەتی شیركە، -سێ جار فەرمووی-»، -پاشان ئیبن مەسعود دەڵێت-: هیچ یەکێک لە ئێمە نییە کە شتێک لە باوەڕبوون بە (شومیەتی) نەیەتە نێو دڵیەوە، بەڵام خوای گەورە -عز وجل- نایهێڵێت بە تەوەکول وپشت بەستن بە ئەو.
Hadeeth details
لە ئێمە نییە: ئەو کەسەی باوەڕی هەبێت بە شومیەتی لە شتێکدا یان داوا بکات بە پشکنینی شومیەتی لە شتێکدا، وئەو کەسەی فاڵ بگرێتەوە یان داوا بکات فاڵی بۆ بگیرێتەوە...
لە عیمرانی کوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ئێمە نییە: ئەو کەسەی باوەڕی هەبێت بە شومیەتی لە شتێکدا یان داوا بکات بە پشکنینی شومیەتی لە شتێکدا، وئەو کەسەی فاڵ بگرێتەوە یان داوا بکات فاڵی بۆ بگیرێتەوە، وئەو کەسەی سيحر بکات یان داوا بکات سیحری بۆ بکرێت، وهەرکەسێک بچێتە لای کاهینێک وبڕوای پێبکات لەوەی کە دەیڵێت ئەوا کوفری کردووە بەوەی کە دابەزیوە بۆ سەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-».
Hadeeth details
نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوازرێتەوە، وشومیەتی نییە، وفەئلم پێ خۆشە؟»، ووتیان: فەئل چییە؟ فەرمووی:«وشەی جوان وشیرین
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوازرێتەوە، وشومیەتی نییە، وفەئلم پێ خۆشە؟»، ووتیان: فەئل چییە؟ فەرمووی:«وشەی جوان وشیرین».
Hadeeth details
ئایا دەزانن پەروەردگارتان چی فەرمووە؟»، ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، -پێیانی فەرموو کە پەروەردگار- فەرموویەتی: «بەیانی هات بەسەر بەندەکانمدا؛ هەندێکیان ئیمانیان بە من هێنا، وهەندێکیان کافربوون -بێباوەڕبوون بە من-...
لە زەید کوڕی خالید ئەلجوهەنیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ کردین لە نوێژی بەیانی لە حودەیبیە پاش ئەوەی شەوەکەى باران باری، کاتێک نوێژەکە تەواو بوو ڕووی لە خەڵکی کرد، فەرمووی: «ئایا دەزانن پەروەردگارتان چی فەرمووە؟»، ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، -پێیانی فەرموو کە پەروەردگار- فەرموویەتی: «بەیانی هات بەسەر بەندەکانمدا؛ هەندێکیان ئیمانیان بە من هێنا، وهەندێکیان کافربوون -بێباوەڕبوون بە من-، ئەوەی ووتی: بارانمان بۆ باری بەهۆی فەزڵ وڕەحمەتی الله؛ ئەوەى ئیمانی بە من هێناوە وکافر بووە بە ئەستێرەکان، بەڵام ئەوەى کە ووتی: بارانمان بۆ باری بەهۆی ئەستێرەی فڵان وفڵانەوە؛ ئەوا کافر -بێباوەڕ- بووە بە من وئیمانی هێناوە بە ئەستێرەکان».
Hadeeth details
ئەوەی تەمیمەیەک^ هەڵبواسێت؛ ئەوا شیرک وهاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیارداوە
لە عوقبەی کوڕی عامری جوهەنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: كۆمەڵێك هاتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، نۆ كەسیان بەیعەتیان دا وبەیعەتی لە دەیەم وەرنەگرت، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، بەیعەتی نۆیانت وەرگرت و وازت لە ئەو هێنا؟ فەرمووی: «تەمیمەی پێوەیە -بەخۆیەوە هەڵیواسیوە-»، پیاوەكەیش دەستی دایە وپچڕانی، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەیعەتی لێوەرگرت، وفەرمووی: «ئەوەی تەمیمەیەک^ هەڵبواسێت؛ ئەوا شیرک وهاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیارداوە». ^(تەمیمە؛ واتە: کاغەزێکە نووسراوه ودەپێچرێتە ناو شتێك یان شتێكه -چاوەزارێكه- له دەست دەكرێت یان دەكرێته ملەوه یان هەڵدەواسرێت كه پێیان وایه له چاوی پیس وشتی خراپ دەیانپارێزێت)
Hadeeth details
(روقیەکان - الرقی) و(تەمیمەکان - التمائم) و(تیوەلەکان - التولة) شیركن
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «(روقیەکان - الرقی) و(تەمیمەکان - التمائم) و(تیوەلەکان - التولة) شیركن»، (روقیەکان - الرقى): هەندێك وتەن ماناكانی نازانرێت كه ناوی شەیتانەكان وهاوشێوەی ئەوانەیە كه ساحیرەكان ئەنجامی دەدەن. (تەمیمەکان - التمائم): کاغەزێکە نووسراوه ودەپێچرێتە ناو شتێك یان شتێكه (چاوەزارێكه) له دەست دەكرێت یان دەكرێته ملەوه یان هەڵدەواسرێت كه پێیان وایه له چاوی پیس وشتی خراپ دەیانپارێزێت. (تیوەلەکان - التولة): زۆرجار ساحیرەكان ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی دووكەس یەكیان خۆش بوێت یان بۆ ئافرەتان ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی مێردەكانیان خۆشیان بوێن.
Hadeeth details
هەرکەسێک بڕوات بۆ لای فاڵگرەوەیەک وپرسیاری شتێکی لێبکات ئەوا چل ڕۆژ نوێژی قبوڵ ناکرێت
لە یەکێک لە هاوسەرەکانى پێغەمبەرەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بڕوات بۆ لای فاڵگرەوەیەک وپرسیاری شتێکی لێبکات ئەوا چل ڕۆژ نوێژی قبوڵ ناکرێت».
Hadeeth details
ئەوەی سوێند بە جگە لە خوای گەورە بخوات ئەوا کوفر یان شیرکی کردووە
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە گوێی لە پیاوێک بوو ووتی: نەخێر سوێند بە کەعبە، ئیبن عومەر ووتی: نابێت سوێند بخورێت بە جگە لە الله، چونکە من گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو : «ئەوەی سوێند بە جگە لە خوای گەورە بخوات ئەوا کوفر یان شیرکی کردووە».
Hadeeth details
ئەوەی سوێند بە سپاردە (ئەمانەت) بخوات؛ ئەوا لە ئێمە نییە
لە بورەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی سوێند بە سپاردە (ئەمانەت) بخوات؛ ئەوا لە ئێمە نییە».
Hadeeth details
من والله -بە ویستی الله- ئەگەر سوێند لەسەر شتێك بخۆم، پاشان ببینم شتێكی تر لەوە خێرترە، كەفارەتی سوێنەكەم دەدەم، وئەوە جێبەجێ دەكەم كە خێرترە...
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هاتم بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ كۆمەڵە پیاوێك لە ئەشعەریەكان ؛ داوای وشترم لێكرد بۆ سواربوون، فەرمووی: «والله سوارتان ناكەم (لەسەر هیچ شتێك)، هیچ شتێكم لە لا نییە بۆئەوەی سواری ببن»، پاشان هێندەی خوای گەورە بیەوێت بەو شێوەیە ماینەوە ؛ ودواتر وشتر هێنرا، وفەرمانی كرد وسێ وشتر بە ئێمە درا، كاتێك ڕۆیشتین هەندێكمان بە ئەوانی تریان دەووت: خوای گەورە بەرەكەت ناكاتە نێومانەوە، هاتین بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- داوای وشترمان لێكرد بۆ سواری ؛ سوێندی خوارد كە نەیدات پێمان بەڵام دواتر سواری پێداین، ئەبو موسا دەڵێت: هاتین بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەمان بۆ باسكرد، ئەویش فەرمووی: «من سواریم پێنەدان، بەڵكو خوای گەورە سواری پێبەخشین، من والله -بە ویستی الله- ئەگەر سوێند لەسەر شتێك بخۆم، پاشان ببینم شتێكی تر لەوە خێرترە، كەفارەتی سوێنەكەم دەدەم، وئەوە جێبەجێ دەكەم كە خێرترە».
Hadeeth details
‹
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
...
30
31
›
Share
Use the QR code to easily share the message of Islam with others
Copy Link
copied!
پهیوهندیمان پێوه بكه
×
ناو
پۆستی ئهلیكترۆنی (ئیمەیڵ)
دهقی پهیامـهكه
پهیوهندیمان پێوه بكه
×
سوپاس بۆ پهیامهكهت... به یارمهتی خوا تهماشا دهكرێت
Share