- پاراستنی تەوحید وبیروباوەڕ لەو شتانەى تووشی کەموکورتی دەکەن.
- حەرامبوونی بەکارهێنانى روقیەی شیرکی وتەمیمە وتیوەلە.
- مرۆڤ ئەگەر باوەڕی وابێت ئەم سێیە تەنها هۆکارن: ئەوا ئەمە شیرکی بچووکە؛ چونکە شتێکی کردووە بەهۆکار کە لەڕاستیدا هۆکار نییە، بەڵام ئەگەر باوەڕی وابێت خودی خۆیان سوود وزیان دەگەیەنن؛ ئەمە شیرکی گەورەیە.
- هۆشداری لە کردنی هۆکارە شیرکیە حەرامکراوەکان.
- حەرامبوونی روقیەکان وشیرکن مەگەر ئەوانەیان نەبێت کە ڕێگەپێدراوە لە شەریعەتدا.
- دەبێت بەندە دڵی تەنها پەیوەست بێت بە الله، سوود وزیان لەلایەن خودای تاکی بێ هاوبەش وبێ هاوتاوە دێت بەپێی حیکمەتی خۆی -سبحانه وتعالى-، تەنها خواى گەورە خێر دەهێنێت وتەنها ئەویش شەڕ وزیان لە بەندە دوور دەخاتەوە.
- ئەو ڕوقیەی ڕێگەپێدراوە دەبێت سێ مەرجی تێدا بێت: 1- دەبێت باوەڕ وابێت تەنها هۆکارە وسوودی نابێت مەگەر پاش ئیزنی الله -سبحانه وتعالى-. 2- دەبێت بەقورئان وناوەکانى الله وسیفەتەکانی ونزا ڕێگەپێدراوەکان بێت. 3- دەبێت بە زمانێک بێت مرۆڤ لێی تێبگات وهیچ تەڵسیم وجادووی تێدا نەبێت.