/ ئەوەی سوێند بە سپاردە (ئەمانەت) بخوات؛ ئەوا لە ئێمە نییە

ئەوەی سوێند بە سپاردە (ئەمانەت) بخوات؛ ئەوا لە ئێمە نییە

لە بورەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی سوێند بە سپاردە (ئەمانەت) بخوات؛ ئەوا لە ئێمە نییە».

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە سوێند خواردن بە ئەمانەت -سپاردە-، وئەوەی ئەم كارە بكات لە ئێمە نییە.

Hadeeth benefits

  1. حەرامبوونی سوێند خواردن بە جگە لە خواى گەورە؛ ولەوانەش بە ئەمانەت -سپاردە-، ئەمە شیركی بچووكە.
  2. ئەمانەت -سپاردە-؛ ئەم شتانە دەگرێتەوە: گوێڕایەڵیەكان وپەرستنەكان وشتی ئەسپاردە وپارە -سامان- وئاسایش.
  3. سوێندخواردن دانامەزرێت وجێبەجێ نابێت مەگەر سوێندخواردنێک بێت بە خواى گەورە یان بە ناوێك لە ناوەكانی یان سیفەتێك لە سیفەتەكانی.
  4. خەتابی دەڵێت: وا دەردەكەوێت كە مەكروهیەتی لەوەدایە كە ئەو فەرمانی كردووە بە سوێند خواردن بە الله وسیفەتەكانی، بەڵام ئەمانەت -سپاردە- لە سیفەتەكانی خودا نییە، بەڵكو فەرمانێكە لە فەرمانەكانی، وفەرزێكە لە فەرزەكانی، بۆیە نەهی كراوە لە سوێند خواردن پێی چونكە یەكسان كردنیەتی بە ناو وسیفەتەكانی خوای گەورە -عز وجل-.