- فەزڵی ئەبوبەکری سدیق -ڕەزای خوای لێبێت-، و ئەو باشترینی نێو هاوەڵانە وشایستەترینە بۆ خیلافەت وجێنیشینی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەپاش وەفات کردنی.
- دروستکردنی دیوار وشوێنی پەرستن لەسەر گۆڕەکان ؛ لە کردەوە خراپ وچەوتەکانى ئومەتانی پێشووە.
- نەهی کردن لەوەی کە گۆڕەکان وگۆڕستانەکان بکرێنە شوێنی خوا پەرستی بەوەی کە نوێژیان لا بکرێت یان نوێژ بەرامبەریان بکرێت یان مزگەوت وگومەزیان لە سەر دروستبکرێت، چونکە ئەنجامدانی هەر کارێک لەمانە هۆکارە بۆ تووشبوون بە شیرک وهاوبەشدانان بۆ خوای گەورە.
- ئاگادارکردنەوە وهۆشداری لە زیادەڕەوی کردن بەرانبەر پیاوچاکان چونکە ئەمە دەبێتە هۆی تووشبون بە شیرک.
- مەترسی ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەتی هۆشداری داوە چونکە زیاتر جەختی لەسەری کردەوە بە پێنج شەو پێش وەفات کردنی.