- ڕێگەپێدراوە سوێند خواردن بە بێ ئەوەى داواى لێبکرێت کە سوێند بخوات، ئەمیش بۆ جەختکردنەوە لەسەر هەواڵەکە ئەگەرچیش لە داهاتوودا ڕووبدات.
- دروستێتی جیاکاری (الاستثناء) ئەمیش بە ووتنی: (إن شاء الله) لە پاش سوێندخواردن، وئەگەر نیەتی لەم جیاکاریە هەبوو لەگەڵ سوێندەكەدا ئەوا ئەگەر سوێندەكەی جێبەجێ نەكرد ؛ واجب نییە لەسەری كەفارەتی سوێندەكەی بدات.
- هاندان بۆ شكاندنی سوێند ئەگەر پێی وابوو شتێكی تر خێری زیاترە لەوەی سوێندی لەسەر خواردووە، ودەبێت كەفارەتی سوێندەكەی بدات.