- تەوەكول وپشت بەستن تەنها بە الله، وهەموو خێرێك تەنها بەدەستی الله یە، وشەڕ وزیانیش تەنها الله دووری دەخاتەوە -سبحانه وتعالی-.
- نەهی كردن لە شومێتی، ئەمیش بریتیە لە باوەڕبوون بە شومێتی لە هەندێك شتدا، و بەهۆیەوە هەندێك كردەوە نەکرێت.
- وشەی جوان وشیرین -فەئل- لە شومێتی نییە ؛ كە نەهی لێكراوە، بەڵكو وشەی جوان لە گومان باشییە بە الله -سبحانه وتعالی-.
- هەموو شتێك ڕوودەدات بە ئەندازەگیری وقەدەری الله ی تاك وبێ هاوتا وبێ هاوبەش -سبحانه وتعالی-.