- هەرکەسێک تەوەکولی بە جگە لە الله هەبێت، وداواى یارمەتی وبە هانا هاتن لە جگە لە الله بکات؛ ئەوا الله بە پێچەوانەى مەبەستەکەى مامەڵەى لەگەڵدا دەکات.
- هەركەسێك باوەڕی وابێت كە هەڵواسینی تەمیمە هۆكارە بۆ دوورخستنەوەی ئازار وچاوپیسی ؛ ئەمە شیركی بچووكە، بەڵام ئەگەر باوەڕی وابێت خودی تەمیمەكە سوودی هەیە یان زیان دوور دەخاتەوە ؛ ئەمە شیركی گەورەیە.